بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەزڵۆم کۆبانێ فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک ڕایگەیاند کە بۆ دەستخستنی ئاگربڕێکی هەمیشەیی لە ڕێگای هاوپەیمانی نێودەوڵەتییەوە لەگەڵ تورکیا خەریکی دانوستانین.
کۆبانێ لەسەر هەڵکردنی ئاڵای سووریا لە ناوەندە بەڕێوەبەرایەتییەکانی ئیدارەی خۆسەری کوردستانی سووریا، وتی: ئێمە لە یەکەم کۆنگرەی یەپەگە ئەو ئاڵایەمان قبووڵ کرد و ئێمە هیچ دوژمنایەتیەکمان لەگەڵ ئەو ئاڵایە نییە. ئێمە تا ئێستا ئاڵای خۆمان بەکار هێناوە ئەویش لەبەر دژایەتی لەگەڵ حزبی بەعس بەڵام لەمەوبەدوا هیچ کێشەیەکمان لەگەڵی نییە.
ناوبراو لە وەڵام بە پرسیارێک لەسەر هێرشەکانی توررکیا و هێزەکانی حەشدی شەعبی بۆ سەر منبەج ڕایگەیاند: ئێمە ئاگربڕێکمان ڕاگەیاند. هێزە نێودەوڵەتییەکانیش لەگەڵ تورکیا دانوستانیان کردبوو و ئێمەش ئاگربڕمان لە ئەو بارەوە قبووڵ کرد. بەڵام تا ئێستا هێرشەکان ڕانەگیردراون.
فەرماندەی هەسەدە بە ئاماژە بە هەوڵەکان بۆ سەر کۆبانێ وتی: دوژمن بە پرسی قەرەقوزاقەوە تێپەڕی و هەوڵەکان بۆ هێرشەکە ئەنجام درا کە ئەوە مەترسییەکی جیدی دروست کرد. ئامانجی ئەوان گەمارۆدانی کۆبانێ بوو، بەڵام دۆستانی ئێمە بە بوێرییەوە ڕێگریان لە ئەو کارە کرد. ئەو پرسە زۆر گرینگە و تەنیا پێوەندی بە کۆبانێ و کوردستانی سووریاوە نییە، بەڵکوو پێوەندەی بە هەموو جیهانەوە هەیە. ئێمە هەوڵی پێویستمان بۆ بەرەنگار بوونەوەی ئەو هێرشانە داوە. هەر ئەو جۆرە کە پێشتر داعشمان لە کۆبانێ دەرکرد ئەم جارەش سەردەکەوین. ئێمە دۆستانی نێودەوڵەتیمان هەیە و هیوادارین ڕێککەوتنێک کە لە منبەج کراوە، بە شێوەی بەربڵاو جێبەجێ بکرێت.
کۆبانێ لە وەڵام بە ئەوەی کە ئایا لە نێوان هەسەدە و تەحریرولشامدا گفتوگۆ لە ئارادایە؟ وتی: پێش ئەوەی کە تەحریرولشام هێرش بکاتە سەر حەلەب، ئێمەیان ئاگادار کردەوە و وتیان کە ئامانجی ئێمە هەسەدە و کوردەکان نییە. ئاڵبەت هەندێک کێشە هاتووەتە ئاراوە و گرووپەکانی سەر بە تورکیا هێرشیان کردووەتە سەر تەل ڕفعەت و شەهبا و خەڵکەکەی ئێمەیان لەوێ ڕاو نا.ئێمە بەشێک لە سووریاین و ئەبێ کێشەکانمان لەگەڵ دیمەشق چارەسەر بکەین. ئێستا هەر کەسێک لە دیمەشقە، نەک هەر لە گەڵ تەحریرولشام بەڵکوو دیدار لەگەڵ هەموویان، بۆ ئێمە کارێکی ئاساییە.
Your Comment