AP ١٤٠٣ سەرماوەز ١٨ ٢١:٤٥

ڕووسیا: بەشار ئەسەد و بنەماڵەکەی لە مۆسکۆن

ڕووسیا: بەشار ئەسەد و بنەماڵەکەی لە مۆسکۆن

سه‌رۆكایه‌تی رووسیا رایگه‌یاند: به‌شار ئه‌سه‌د سەرۆکی سووریا و ئەندامانی خێزانەکەی گەیشتنە مۆسکۆ و مافی پەنابەرییان پێدرا لەسەر بنەمای ڕەچاوکردنی مرۆیی.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سه‌رۆكایه‌تی روسیا بڵاویكرده‌وه‌، له‌ئێستادا به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆكی هه‌ڵاتوی سووریا و ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی گه‌یشتونه‌ته‌ مۆسكۆی پایته‌خت.

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، روسیا به‌هۆكاری مرۆیی، مافی په‌نابه‌رێتی به‌خشیوه‌ته‌ به‌شار ئه‌سه‌د و ته‌واوی ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی.

سه‌رچاوه‌كه‌ی كرێملن ئاشكراشیكردوه‌، رووسیا هەمیشە پاڵپشتی گەڕان بەدوای چارەسەرێکی سیاسی بۆ سووریا دەکات، به‌جۆرێك پشتیوانی گەڕانەوەیه‌ بۆ چارەسەری سیاسی بۆ قەیرانی سووریا، ئێستاش جه‌ختده‌كه‌ینه‌وه‌ له‌سه‌ر لە پێویستی دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان بە سەرپەرشتی نەتەوە یەکگرتوەکانەوە.

News ID 53049

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha