بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "المیادین"، سەرچاوە میدیاییەکانی ڕژیمی زایۆنی ڕایانگەیاند کە ئەو ڕژیمە ناوچەی حەرموونی سووریای داگیرکردووە و بە بەزاندنی چەند کیلۆمەتری هێڵی سنووری پێشووی، هەنگاوی ناوەتە ئەو بەشەی گوڵان لە ژێر کۆنتڕۆڵی سووریادا بووە.
هاوکات ڕادیۆی ئەرتەشی ڕژیمی زایۆنی ڕایگەیاند کە پاش هەڵاتنی سەربازانی ئەرتەشی سووریا، ئەرتەشی داگیرکەران کۆنتڕۆڵی مۆڵگەیەکی سەربازییان لە ناوچەی جەبەل شێخ گرتۆتە بندەستی خۆیان.
لە لایەکی ترەوە سەرچاوەکانی هەواڵی سووریا لە ئامادەبوونی ڕژیمی زایۆنی بۆ ئەنجامدانی زنجیرە هێرشێک بۆ سەر سووریا لە ڕۆژانی داهاتوو هەواڵی دا و ئیدعای کرد کە ئەو هێرشانە بۆ پێشگری لە کەوتنەدەست تیرۆریستانی چەکە ستراتژییەکان ئەنجام دەدرێت.
Your Comment