بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەیادین، گۆڤاری ئەمریکی نیولاینز لە زمانی سەرچاوە خۆجەییەکانەوە ئاشکرای کرد کە تیرۆریستەکانی تەحریرولشام دەستاین داوەتە لەسێدارەدانی هەندێک کەسەوە لە شاری حەلەب.
ئەو سەرچاوەگەلە زیادی دەکەن کە ڕفاندنی ژمارەیەک کەس لە حەلەب و لەسێدارەدانیان بە بەڵگەوە لەبەردەستە.
ئەمە لە حاڵێکدایە کە سەرکردەکانی ئەو گرووپە تیرۆریستییە لەوانە جەولانی هەوڵ دەدەن ڕواڵەتی تەحریرولشام سپی نیشان بدەن و بە بانگەشەی مێدیایی ئەو گرووپە لە گرووپەکانی دیکە جودا دەکەنەوە.
پێشتریش ڕاپۆرت کرابوو کە ئەو چەکدارانە سێ هەزار هاووڵاتی سووریایان لە حەلەب بەدیل گرتووە.
Your Comment