AP ١٤٠٣ سەرماوەز ١٢ ١٧:٠٠

عێراقچی: ئێران و تورکیا بەرژەوەندی و نیگەرانی هاوبەشیان هەیە

عێراقچی: ئێران و تورکیا بەرژەوەندی و نیگەرانی هاوبەشیان هەیە

وەزیری دەرەوەی ئێران لە دیدار لەگەڵ هاوتای تورکیای وتی: ئێران و تورکیا بەرژەوەندی و نیگەرانی هاوبەشیان هەمبەر بە پرسەکانی ناوچە هەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە دیداری وەزیری دەرەوەی تورکیا، بە ئاماژە بە بەرژەوەندی و نیگەرانی هاوبەشیی دوو وڵات هەمبەر بە پرسەکانی ناوچە، وتی: سەفەری ئەمجارەم بۆ تورکیا بە مەبەستی دانوستانی نزیک لەبارەی پرسەکانی ناوچە و ئاستەنگەکانی بە تایبەت لە قەیرانی ئێستای سووریا و هەروەها بۆ گفتوگۆ لەبارەی پێوەندیی دوو قۆڵی تاران و ئەنقەرەیە.

ناوبراو بە ئاماژە بە هاوڕییەکانی ئێران و تورکیا لە بابەتی پاڵشتی لە ئاگربڕ لە لوبنان و پێشگیری لە پێشێل‌كرانی لە لایەن ڕژیمی زایۆنیو زەروورەتی کۆتایی‌هێنان بە دەستدرێژییەکانی ئەو ڕژیمە بۆ سەر گیان و ماڵی خەڵکی و ژێرخانەکانی غەزە و زەروورەتی جێگرکرانی ئاگربڕ لە غەزە، ڕایگەیاند: کۆتایی‌هێنان بە پاڵپشتیی هەمەلایەنەی ئەمریکا و ڕۆژئاوا لە دەستدرێژییەکانی ئیسرائیل و وەستانی خێرای جەنایەتەکانی ئەو ڕژیمە یەکێک وەک مژارێکی گرنگی نێودەوڵەتی لە کۆبوونەوەی ئەمجارەمان خرایە بەر باس.

عێراقچی وتیشی: بەپێی زانیارییەکانی ئێمە گرووپە تەکفیرییە چالاکەکانی سووریا، پێوەندی و هاوئاهەنگی نزیکیان لەگەڵ ئەمریکا و ڕژیمی زایۆنی هەیە و ئەو گرووپانە بۆ بە چەواشەبردنی سەرنجەکان لە جەنایەتگەلی ڕژیمی زایۆنی لە فەلەستین و لوبنان تێدەکۆشن.

وەزیری دەرەوەی ئێران جەختی لەوەش کرد: سەرهەڵدانەوەی گرووپە تەکفیرییەکان لە باکووری سووریا و هێرشەکانیان بۆ سەر ناوچە جۆراوجۆرەکانی شاری حەلەب، جێی نیگەرانییە، چونکە گەڕانەوە و سەرهەڵدانەوەیان ئاسایش، پاوەجێی و تەواویەتی سەرزەوینی سووریا دەخاتە مەترسی و بێ‌گومان پاشهاتەکانیشی بۆ هەموو وڵاتانی دراوسێ مەترسیدار دەبێت.

News ID 52954

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha