بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "الجزیرە"، سەرچاوەگەلی سەر بە دژبەرانی سووری پاگەندەی گەیشتنی تیرۆریستان بە شاری تەلڕەفعەت لە باکووری حەلەب پاش شەڕ و پێکدادانێکی قورس لەگەڵ ئەرتەشی سووریا و هێزەکانی سووریای دیموکراتیک دەکەن.
دژبەرانی سووری هەروەها لە زاڵبوون بە سەر بنکەی ئاسمانی مەنگ و هەندێک گوندی هاوێری حەلەب و تەلڕەفعەت هەواڵیان دا.
ئەمە لە کاتێکدایە کە سەرچاوەکانی هەواڵ لە پێشڕەویی خێرای هێزەکانی ئەرتەشی سووریا لە هاوێری باشووری حەلەب و بوردۆمانی شوێنی گردبوونەوەی تیرۆریستان لە مەیدانی سەعدوڵڵا جابری لە ناوەندی ئەو شارە لە لاین فرۆکە جەنگییەکانی سووریا هەواڵیان داوە.
Your Comment