بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پێویستە لایەنی بەرامبەر بیسەلمێنێت کە پابەندە بەو بەڵێن و ڕێککەوتنانەی کە لە کاتی دانوستانەکاندا دەیکات. تۆپەکە لە گۆڕەپانی حکومەتی ئەمریکایە.
سەید مێهدی تەباتەبایی، جێگری پەیوەندییەکان و ڕاگەیاندنی نووسینگەی سەرۆک کۆمار، ئاماژەی بە دانوستان لەگەڵ ئەمریکا و گوشاری لۆبی زایۆنیستی کرد .
نووسی: کۆماری ئیسلامی ئێران خۆی لە دانوستان بەدوور ناگرێت. پێویستە لایەنی بەرامبەر بیسەلمێنێت کە پابەندە بەو بەڵێن و ڕێککەوتنانەی کە لە کاتی دانوستانەکاندا دەیکات. تۆپەکە لە گۆڕەپانی حکومەتی ئەمریکایە. ئەگەر ڕاستی دەڵێن با بە کردار نیشانی بدەن. ئێستا کاتی ئەوەیە کە بڕیارێکی مەعقوول بدەین، بە پشتگوێخستنی فشارەکانی لۆبی زایۆنیستی.
Your Comment