AP ١٤٠٤ خاکەلێوە ١٠ ٢٠:١٠

ترامپ دووبارە دژی ئێران قسەی کردەوە

ترامپ دووبارە دژی ئێران قسەی کردەوە

سەرۆکی ئەمریکا لە دوایین قسەکانیدا هەڕەشەی لە ئێران و ڕووسیا کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تۆڕی ئێن بی سی ئەمریکی ڕایگەیاند کە لەم هەفتەیەدا لەگەڵ ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی ڕووسیا قسە دەکات.

لەم چاوپێکەوتنەدا ڕوونی کردەوە کە تووڕە بووە کاتێک گوێی لە پووتین بووە ڕەخنەی لە متمانەپێکراوی ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکرانیا گرتووە و ئەو قسانە ڕاست نین.

ترامپ هەڕەشەی ئەوەشی کرد، ئەگەر ڕووسیا هەلەکانی گەیشتن بە ئاگربەست لە شەڕی ئۆکرانیادا تێکبدات، ئەوا ئەمریکا باج لەسەر هەموو ئەو نەوتەی لە ڕووسیا هاوردە دەکرێت دەسەپێنێت.

ناوبراو هەروەها ئاماژەی بە ئەگەری دانوستانەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا کرد و ڕایگەیاند کە بەرپرسانی ئێران و ئەمریکا دەست بە دانوستان دەکەن. ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە، ترامپ هەڕەشەی سەپاندنی باج بەسەر تاران و ئەنجامدانی هێرشی ئاسمانی بۆ سەر ئەو وڵاتەی کردووە، ئەگەر ڕێککەوتن لەسەر بەرنامە ئەتۆمیەکەی نەکرێت!

News ID 54451

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha