AP ١٤٠٣ سەرماوەز ٩ ١٠:٢٠

دانوستانی ئەرێنی ئێران لەگەڵ بەرپرسانی ئەورووپا

دانوستانی ئەرێنی ئێران  لەگەڵ بەرپرسانی ئەورووپا

جێگری بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا لە دانوستانی ئەرێنی لەگەڵ لایەنی ئێرانی هەواڵی دا و وتی: گفتوگۆی ئەرێنی لکەگەڵ مەجید تەخ ڕەوانچی جێگری وەزیری دەرەوە و کازم غەریب ئابادی جێگری یاسایی وەزارەتی دەرەوە بەڕێوە چوو.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئێنریکە مۆرا ، جێگری جۆزێف بورل، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا لە گفتوگۆی سازێنەر لەگەڵ لایەنی ئێرانی هەواڵی دا.

بە گوێرەی ئەم راپۆرتە، مۆرا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیکس لە ئەو بارەوە نووسی: من گفتوگۆی ئەرێنیم لەگەڵ مەجید تەخت ڕەوانچی، جێگری وەزیری دەرەوە و کازم غەریب ئابادی جێگری یاسایی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئەنجام دا.

ناوبراو زیادی کرد: لە ئەو دیدارەدا گفتوگۆی ئەرێنی سەبارەت بە هاوکاری ئێران و ڕووسیا، کێشەکانی ڕۆژهەڵاتی ناڤین و گرینگایەتی ڕێگری لە چڕ بوونەوەی ئاڵۆزییەکان و هەروەها پرسی مافی مرۆڤی هاتە ئاراوە.

News ID 52899

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha