بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپێک لە فەرماندە و بەرپرسانی هێزی دەریایی کۆماری ئیسلامیی ئێران، نیوەڕۆی ئەمڕۆ (چوارشەممە) لەگەڵ ئایەتوڵا خامنەیی دیداریان کرد.
ڕێبەری هێزی دەریاییان بە هێزێکی سەرەکی و چارەنووسساز ناوبرد لە جیهانی ئەمڕۆدا، هەروەها ستایشی چالاکییەکانی بەشە جۆراوجۆرەکانی ئۆپەراسیۆن و هەواڵگری و پشتیوانی و بیناسازی و داهێنانیان لە هێزی دەریایی سوپادا کرد و وتیان: ئاڕاستەکردنی هێزە چەکدارەکان بە تایبەت هێزی دەریایی بە گشتی چالاکییەکان و پلاندانان پێویستە لەسەر زیادکردنی ئامادەیی و توانای شەڕکردن بێت.
زیادیشیان کرد: گرنگترین ئەرکی هێزە چەکدارەکان ڕێگریکردنە لە هێرش، بۆیە پێویستە تواناییەکان بۆ نەیارانی ئێران بخرێتەڕوو تاکوو بزانن هەر ڕووبەڕووبوونەوەیەک تێچووی قورس بۆ ئەوان بەدوای خۆیدا دەهێنێت.
ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامی درێژەدان بە ئەرکە دەریاییەکانی بە پێویست زانی و وتیان: وەک پێشتر باس کرا، ئەرکی چەند مانگەی بەلەمی گرووپی ٨٦ و وردەکارییەکانی دەکرێ بە زمان و کەرەستەی هونەر بگەیەنرێتە بیروڕای گشتی جیهان.
Your Comment