AP ١٤٠٣ سەرماوەز ٥ ١٦:٥٣

هەڵمەتی کۆکردنەوەی واژۆ لە ئێران بۆ ئیدانەکردنی هێرشەکانی تورکیا

هەڵمەتی کۆکردنەوەی واژۆ لە ئێران بۆ ئیدانەکردنی هێرشەکانی تورکیا

تاقمێک لە ڕۆشنبیران و چالاکانی کوردستانی ئێران بە وەڕێخستنی هەڵمەتی کۆکردنەوەی واژۆ، هێرشەکانی ئەمدواییەی تورکیا بۆ سەر کوردستانی سووریا و عێراقیان ئیدانە کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هەڵمەتێکی واژۆکردن لە کوردستانی ئێران بە بەشداریی ڕۆشنبیران، مامۆستایانی زانکۆ، چالاکانی مەدەنی و ژینگەپارێزان بەڕێوە چوو کە تێیدا بەشداربووان وێڕای ئیدانەکردنی هێرشەکانی ئەمدواییەی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر کوردستانی سووریا و هەرێمی کوردستانی عێراق، خوازیاری دەستێوەردانی کۆمەڵگەی جیهانی لە وەستاندنی ئەو جەنایەتانە بوون.

بەشدارانی ئەو هەڵمەتە، بەدەرکردنی بەیاننامەیەک، داوایان لە ڕای گشتی جیهانی، ڕێکخراوەگەلی نێودەوڵەتی و دامودەزگاکانی مافی مرۆڤ وەک ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان، ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی، ڕێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤ، ڕێکخراوی پزشکانی بێ‌سنوور، وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندامی ناتۆ و ... کردووە کە بە ئاوڕدانەوە لە تەشەنەی هێرشی سەربازیی تورکیا لە باکوور و باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا و هەروەها لە باکووری عێراق، هەوڵی وەستاندنی جەنایەتەکانی تورکیا بدەن.

News ID 52843

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha