AP ١٤٠٣ گەڵاڕێزان ٢٧ ١٩:٠٨

مووشەکە ئێرانییەکان چۆن تلاڤیڤیان دەستەودامێنی ئەمریکا کرد؟

مووشەکە ئێرانییەکان چۆن تلاڤیڤیان دەستەودامێنی ئەمریکا کرد؟

لەگەڵ پەرەسەندنی هەڕەشەی مووشەکی ئێران و گرووپە بەرخۆدانەکان، سیستەمگەلی بەرگریی پێشکەوتەی جیهان بەرەوڕووی چالنچی نوێ بوونەتەوە کە زەروورەتی گەشە و بەهرەمەندیی تەکنۆلۆژیا نوێیەکانی زیاتر بەرجستە کردۆتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "الجزیره"، شەوی ١ی ئاکتەوبری ڕابردوو، لە کاتێکدا کە ئێران وەڵامی مووشەکی خۆی بە هێرشی زایۆنییەکان بۆ سەر سەرزەوینەکانی خۆی دەداوە، دەنگی ئاژیرگەلی هوشدار لە سەرتاسەری سەرزەوینەداگیرکراوەکان بەرز بۆوە.

ئەو شەوە بە هەموو هەوڵی بەربڵاوی ڕژیمی زایۆنی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو هێرشە لە ڕیگەی سیستەمگەلی بەرگری ئاسمانیی کە لە لایەن دەسەڵاتە ڕۆژئاوایی و ناوچەییەکان و بە تایبەت ئەمریکاوە پاڵپشتی دەکرێن، زۆربەی مووشەکەکانی ئۆپەراسیۆنی "بەڵینی ڕاستی ٢" ئامانجەکانیان پێکا.

ئێران لەو هێرشەدا لە مووشەلگەلی بالستیکی و هایپێرسۆنیک کەڵکی وەرگرت کە توانیان لە کەمتر ەل ١٥ خولەک بگەنە ئامانجەکانیان و ئەم بابەتە توانستی مووشەکەکان بۆ بەزاندنی پەدافەندی ڕژیمی زایۆنی تۆکەمتر کرد. هەر لەو کاتەدا بنیامین نتانیاهۆی سەرۆک وەزیرانی ڕژیمی زایۆنی ئیدعای کرد کە: "ئێران تووشی هەڵەیەکی گەورە هاتووە"، بەڵام بەوجۆرەی کە ڕژیمی زایۆنی هەڕەشەی کردبوو، ئەو ڕژیمە وەڵامێکی گەورەی پێ نەدراوە، چونکە لێکدانەوەکانی تر گۆڕانیان بەسەردا هاتبوو.

پاش ئەو ئۆپەراسیۆنە ڕژیمی زایۆنی بۆی دەرکەوت کە بەبێ بەرزکردنەوەی ئاستی پاڵپشتییەکانی ئەمریکا، ناتوانێ بەرەنگاری هێرشە مووشەکییەکانی لەو جۆرە بێتەوە. هەر بۆیە لە ١٤ ئاکتەوبر وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا لە بڕیاری دابەستنی سیستەمی بەرگری ئاسمانی "تاد(THAAD)" بۆ بەرەنگاربوونەوەی هێرشی مووشەکی بالستیکی درێژمەودا بۆ سەر سەرزەوینەداگیرکراوەکان وێڕای سەقامگیرکرانی سەربازانی ئەمریکایی بۆ چاوەدێری بەسەر شێوەی ئۆپەراسیۆنی ئەو سیستەمە هەواڵی دا.

دابەسترانی ئەو سیستەمە لە سەرزەوینەداگیرکراوەکان بە گوێرەی پێنتاگۆن "یارمەتی تۆکمەکردنی هێزی بەرگری ئاسمانی ئیسرائیل پاش هێرشە بێ‌وێنەکەی ئێران دژی ئیسرائیل لە ١٣ی ئاڤریل و سەرەتای ئاکتەوبرە". حەوتەیەک دواتر لۆیید ئاستین وەزیری بەرگری ئەمریکا، ڕایگەیاند کە ئەرتەشی ئەو وڵاتە سیستەمی پێشکەوتەی دژەمووشەکیی خۆی ڕەوانەی ڕژیمی زایۆنی کردووە و ئێستا لە شوێنی دیاری‌کراوی دابەستراوە.

تاد سیستەمەکە کە بۆ بەرەنگاربوونەوەی مووشەکی بالستیکی بە مەوداوی مامناوەند و کورت کەڵکی لێ وەردەگرن. مووشەکەکانی ئەم سیستەمە لە ڕێگەی کردنە ئامانجی مووشەکە بالستیکییەکان بێ کڵاوی تەقینەوەیی و جەنگی ئیش دەکات و بە هۆی بەهرەمەندی لە ڕاداری پێشکەوتەی "ئەی‌ئێن/ تی‌پی‌وای-٢" خاوەن وردبینییەکی زۆر لە پێکانی ئامانجەکانیەتی.

سیستەمەکانی تری بەرگری بریتین لە: "گومبەزی ئاسنین"(کە بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەی کورت‌مەودای وەک مووشەک، گولەی تۆپخانە و خۆمپارە بەکار دەبرێت و ئامانجەکانیان لە مەودای ٤ تا ٧٠ کیلۆمەتری پێوشوێن‌ دەگرن)، سیستەمی "فلاخونی داوود"(بۆ بەرەنگاربوونەوەی هێرشی مووشەکی کورت‌مەودا و مووشەکگەلێک بە کالیبری گەورە و بڕەوی ٤٠ تا ٣٠٠ کیلۆمەتری) و سیستەمی "ئارۆ"(کە پێکهاتووە لە ئارۆی ١ و ٢ بۆ بەرەنگاربوونەوەی هێرشی مووشەکی بالستیکی کورت‌مەودا و مامناوەندی لە دەرەوەی ئاتمۆسفێر و نمونەی پێشکەوتەتری دەبێتە ئارۆی ٣ کە دەتوانێ ئامانجەکان لە بەرزایی زۆر بەرز و بە بڕەوی دوور و درێژتر پێوشوێن بگرێت و گونجاوی بەرەنگاربوونەوەی هێرشی مووشەکی بەژبڕە).

کەچی هێرشەکانی ١ی ئاکتەوبر و هەروەها هێرشی درۆنەکان زۆر بە ئاسانی و بە بەر چاوی ئەو سیستەمانە توانیویانە بۆ سەر بنکەی کەتایبی گوڵان یان یانەی نتانیاهۆ، کەلێنی گەورەی خستە ئەفسانەی سیستەمگەلی بەرگری ئاسمانی ڕژیمی زایۆنی و ئاشکرای کرد کە ئەو سیستەمانە توانای دابین‌کردنی ئاسایشی ئاسمانی سەزرەوینەداگیرکراوەکانیان نییە و بێ‌گومان سەقامگیرکرانی ئەم سیستەمی تاد وێڕای ١٠٠ سەرباز لە لایەن ئەمریکاوە بۆ پاڵپشتی لە ڕژیمی زایۆنی لە بەرامبەر مووشەکە بالستیکییەکانی ئێرانە: مووشەکگەلێک کە لەم دواییەدا زۆر پێشکەوتە بوونە و بۆ نمونە ژمارێک لەو مووشەکانە لە هێرشێکی سنوورداردا بە ئاسانی توانیان لە توێژە پەدافەندییەکانی ڕژیمی زایۆنی تێپەڕن و ئامانجەکانیان بپێکن.

سیستەمگەلی دژە مووشەکی ڕۆژی جیهانی

١. تادی ئەمریکا: وشەی THAAD پۆختەیەکە "پەدافەندی ئاسمانی قۆناغی کۆتایی بەرزایی زۆر" کە تەرکیزی لە سەر پێوشوێن‌گرتنی مووشەکی بالستیکی کورت‌مەودا و مامناوەندە لە قۆناغی کۆتایی و بڕەوی ٢٠٠ کیلۆمەتر و بەرزایی پێوشوێن‌گرتنی ١٥٠ کیلۆمەترە.

٢. ئیس ٤٠٠ی ڕووسیا: ئەم سیستەمە لە ١٩٩٣ و دوای بەڕۆژکردنەوەی ئیس ٣٠٠ چالاک بووە و لە ساڵی ٢٠٠٧ بەهرەی لێ وەرگیراوە و بە یەکێک لە بەهێزترین سیستەمگەلی بەرگری ئاسمانی بەئەژمار دێت و وەک هاوتای ڕووسیی تادی ئەمریکا ناوی لێ دەبرێت. ئێس ٤٠٠ بۆ بەرەنگاربوونەوەی فرۆکەجەنگییەکان، درۆنەکان و مووشەکە جۆراوجۆرەکان داڕێژراوە و بڕەوی تا ٤٠٠ کیلۆمەترە و توانای بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەکان لە مەودای دووریشی هەیە و بە گوێرەی کارناسانی سەربازی ئەم سیستەمە هەڕەشەیە بۆ سەر فرۆکە دژە ڕادارەکانی وەک ئێف ٢٢ و ئێف ٣٥ و بێ ٢ سپیریت.

٣. سیستەمی پاتریۆت: پاتریۆت بە ناسراوەترین سیستەمی بەرگری ئاسمانی جیهان ناسراوە و ئەگەر سەرەتا بۆ داخستنی فرۆکە کەڵکی لێ وەردەگیرا، بەلام دوای پێشخستنی، ئێستا بۆ بەرەنگاربوونەوەی هێرشی مووشەکی کورت‌مەودا و مامناوەندی بالستیکیش کەڵکی لێ وەردەگرن و بە بەشیک لە تۆڕی بەرگری ئاسمانی ناتۆ دێتە ئەژمار. نمونەی پێشکەوتەی ئەم سیستەمە لە ژێر ناوی "PAC-3" وەک سیستەمی تاد کار دەکات.

٤. سیستەمی هۆنگ چی: چین لە دەیەی ٩٠ توانی باتری پاتریۆتی ئەمریکی بەدەست بێنێت و لە ئاوێتەکردنی ئەو تەکنۆلۆژییە لەگەڵ تەکنۆلۆژیای ئێس ٣٠٠ ڕووسی، سیستەمێکی نوێی بەرهەم هێنان بە ناوی هۆنگ چی ٩، کە یەکێکە لە باشترین سیستەمگەلی بەرگری چین و توانای پێوشوێن‌گرتنی هەموو جۆرە فرۆکەیەکی جەنگی، کۆپتەر، درۆن، مووشەکی مامناوەند و درێژمەودا و بۆمبی ڕێنوێنی‌کراوی هەیە. ئەگەرچی کارناسان لایان وایە کارایی ئەم سیستەمە بە بەراورد لەگەڵ نمونەی ڕووسیی لاوازترە.

٥. سیستەمی ئاستر: فەڕەنسا و ئیتالیا بە هاوکاری دووقۆڵی سیستەمی ئاستر ٣٠ سەمپ/تی‌ـیان پێشخستووە و کە یەکێکە لە سیستەمە پێشکەوتەکانی بەرگری مووشەکی و بەرەنگاربوونەوەی فرۆکەی جەنگی، درۆن و مووشەکی بالستیکیو خاوەن بڕەوی ١٢٠ کیلۆمەتری و بۆ پاراستنی دامەزراوە گرنگ و ناوەندە ستراتژیکییەکان کەڵکی لێ وەردەگرن.

News ID 52728

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha