AP ١٤٠٣ گەڵاڕێزان ٢٧ ١٤:٥٨

لە نامەیەکدا بۆ زانایانی جیهانی ئیسلام؛

سەدان کەس لە زانایانی سوننەی ئێران خوازیاری کاردانەوەی موسڵمانان بە ڕووداوەکانی غەزە بوون

سەدان کەس لە زانایانی سوننەی ئێران خوازیاری کاردانەوەی موسڵمانان بە ڕووداوەکانی غەزە بوون

سەدان کەس لە زانایانی بەرچاوی سوننەی ئێران لە نامەیەکدا بۆ زانایانی جیهانی ئیسلام، خوازیاری کاردانەوەی موسڵمانان بە ڕووداوەکانی غەزە بوون.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەدان کەس لە زانایانی بەرچاوی سوننەی ئێران لە نامەیەکدا بۆ زانایانی جیهانی ئیسلام، خوازیاری کاردانەوەی موسڵمانان بە ڕووداوەکانی غەزە بوون و ڕایانگەیاند: لەم هەلومەرجە هەستیارەدا کە ئەوڕۆکە دەبینین هەموو کافران بەرەنگاری ئیسلام بوونەتەوە، بیری شەڕی ئەحزاب دەکەوینەوە و لەو ڕووەوە حوکمی ئیسلام، زەروورەتی یەکلاکراوەی جیهاد لە بەرامبەر کافرانی حەربی و شەڕانییە.

دەقی نامەکە لە خوارەوە دێت:

بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيم

«إِنَّ اللَّهَ يُحِبُّ الَّذِينَ يُقَاتِلُونَ فِي سَبِيلِهِ صَفًّا كَأَنَّهُمْ بُنْيَانٌ مَرْصُوصٌ»

زانایانی خۆشەویستی جیهانی ئیسلام

زانایانی بەڕیزی وڵاتانی ئیسلامی حەرەمەینی شەریف، میسر، ئۆردۆن، توونس، عێراق، سووریا، قەتەر، ئیمارات، تورکیا و ...

ئەوڕۆکە لە سەرزەوینی قیبلەی یەکەمی موسڵمانان، وڵاتی فەلەستینی پیرۆز و بەتایبەت لە کەرتی غەزەی بەهێز، بەرەوڕووی جەنایەتەکانی ڕژیمی دزێوی زایۆنی بە پاڵپشتیی ئەهریمەنی گەورە، ئەمریکاین کە ئەمان بە حوکمی قورئان: «لَتَجِدَنَّ أَشَدَّ النَّاسِ عَدَاوَةً لِلَّذِينَ آمَنُوا الْيَهُودَ وَالَّذِينَ أَشْرَكُوا»ـن.

ئەوڕۆکە دنیا لە غەزەدا شایەدی کۆمەڵکوژییەکی نژادی و کۆچ‌پێکردنێکی زۆرەملین و ڕووداوە دڵتەزێن و ئەسەفبارەکان بە سەریاندا ڕووخاوە.

ئێمە لەم یەک ساڵەی لە ئۆپەراسیۆنی پڕ لە شانازی گەردەلوولی ئەقسا تێدەپەڕێت، هەڵوێستی بەنرخی ئێوە زانایانی ئیسلاممان هەمبەر بەوەی بە سەر قودسی پیرۆز و غەزەی خۆشەویستیدا دێت، دیتووە و بیستووە. دەنگی ناڕەزایەتی و هاواری تووڕەی ئێوە گەیشتۆتە گوێی هەمان و ئەمەش لە خۆیدا هەڵمەتێکی جێی ڕێز و نرخاندنە.

ئەوی بۆتە هۆی نووسی ئەم نامەیە ڕوو لە ئێوە زانایانی خۆشەویستی ئیسلام، ئەوەیە کە دەبینین جەنایەتەکانی دوژمنی دزێو و پڕچەکی زایۆنی، بە پاڵپشتیی ئاشکرای ئەمریکا و چەند دەوڵەتی کافری ئەورووپی ئەنجام دەدرێ و ئەو ڕژیمە داگیرکەرە و کافرانی ڕۆژئاوایی پاڵپشتی ئەو، هیچ بەهایەک بە ناڕەزایەتی زانایانی ئیسلامی، ئازادیخوازانی موسڵمان و ناموسڵمان و تەنانەت کۆمەڵگەی دەستەوەستان و بێ‌ئیرادەی نێودەوڵەتی، نادەن و ماشینی کۆمەڵکوژییان هیچ پەرژینی وەستاندێکی ناناسێت و ئەمێستا لە غەزە و سەرزەوینی پیرۆزی فەلەستین تێپەڕیوە و لە وڵاتی ئیسلامی لوبنانیشدا خەریکی کۆمەڵکوژیی موسڵمانانە و دوور نییە وڵاتانی دیکەی ئیسلامیش تێوەگلێنێت! جگە لەوە ڕژیمی زایۆنی بە پشتبەستن بە داکۆکییەکانی دەوڵەتی نوێی ئەمریکا واتە ترامپ، چاوەروانی ئەوەیە کە پاش پەیوەست‌کردنی یەکجاریی غەزە، بەدوای پەیوەست‌کردنی کەرتی ڕۆژئاوایی و کۆتایی‌هێنان بە گەڵاڵەی پێکهاتنی وڵاتی فەلەستینەوە بێت.

ئێمە وەک زانایانی سوننەی ئێرانی ئیسلامی داوا لە ئێوە زانایانی جیهانی ئیسلام دەکەین، بەڵکوو ئێوە خۆشەویستان لە دەرکردنی ڕاگەیێندراو و بەیاننامەی سەڵت تێپەڕن و بە هەڵمەتی کردەکی، ناڕەزایەتی خۆتان ڕاپەڕێنن و بە ئاشکراتر دەرببڕن. ئەگەرچی ئەو ڕاپەڕاندنەی ئێوە ڕەنگە بایکۆتی دەوڵەتانی دەستنیشان‌کراوەی ڕۆژئاوایی لەگەڵ ئێوەی خۆشەویستی بەدواوە بێت، چونکە فەرموویانە: «تُؤْمِنُونَ بِاللَّهِ وَرَسُولِهِ وَتُجَاهِدُونَ فِي سَبِيلِ اللَّهِ بِأَمْوَالِكُمْ وَأَنْفُسِكُمْ ذَلِكُمْ خَيْرٌ لَكُمْ إِنْ كُنْتُمْ تَعْلَمُونَ».

بێ‌گومان لەم هەلومەرجە هەستیارەدا کە ئەوڕۆکە دەبینین هەموو کافران بەرەنگاری ئیسلام بوونەتەوە، بیری شەڕی ئەحزاب دەکەوینەوە و لەو ڕووەوە حوکمی ئیسلام، زەروورەتی یەکلاکراوەی جیهاد لە بەرامبەر کافرانی حەربی و شەڕانییە؛ هەر وەک چۆن خودای بەرز و مەزن دەفەرمێت: «وَقَاتِلُوا الْمُشْرِكِينَ كَافَّةً كَمَا يُقَاتِلُونَكُمْ كَافَّةً». کەواتە ئەرکە لە سەر شانی هەموو موسڵمانانی سەربەست کە دەست بدەنە چەک و بەرگری لە گیان و ماڵ و نامووسی موسڵمانان بکەن، هەر وەک چۆن "ئۆمەی بەرخۆدان" زیندووە و ڕێگەی دەستدرێژیی زیاتر نادات و ئەم جیهادەی ئێوە پاداشتی گەورەی لە بارەگای خودای مەزندا دەبێت، کە فەرموویانە: «لَا يَسْتَوِي الْقَاعِدُونَ مِنَ الْمُؤْمِنِينَ غَيْرُ أُولِي الضَّرَرِ وَالْمُجَاهِدُونَ فِي سَبِيلِ اللَّهِ بِأَمْوَالِهِمْ وَأَنْفُسِهِمْ فَضَّلَ اللَّهُ الْمُجَاهِدِينَ بِأَمْوَالِهِمْ وَأَنْفُسِهِمْ عَلَى الْقَاعِدِينَ دَرَجَةً وَكُلًّا وَعَدَ اللَّهُ الْحُسْنَى وَفَضَّلَ اللَّهُ الْمُجَاهِدِينَ عَلَى الْقَاعِدِينَ أَجْرًا عَظِيمًاً».

کەواتە وێڕای سپاس و پێزانین بۆ فتوای ئێوە لە چوارچێوەی یارمەتی ماڵی و بەهرەوەرگرتن لە زەکات بۆ بەرخۆدانی ئیسلامی و فتوای ئێوە بۆ قەدەغەی کڕیاریی کاڵا و شمەکی زایۆنی و گەمارۆدانی هەر جۆرە یارمەتییەک بە ڕژیمی زایۆنی، چەند داواکاریتان ئاراستە دەکەین:

۱ـ لەگەڵ ئیماندارانی ئۆردۆنی؛ پێش بە گەیشتنی شمەکی هەناردەیی لە ئۆردۆنەوە بۆ سەرزەوینەداگیرکراوەکان بگرن و لانی‌کەم تا وەستانی شەڕ لە غەزە، مەهێڵن هیچ کاڵایەک بگاتە دەستیان! و بە ئامادەبوونتان، سنوورەکانی ئۆردۆن بەڕووی گەنجانی ئۆردۆنی بۆ چوونە قودسی پیرۆز بکەنەوە.

۲ـ لەگەڵ ئیماندارانی میسری؛ لە سەر سنووری ڕەفەح ئامادە بن و ئەگەر توانیتان ئەو سنوورە بکەنەوە و ئەگەر نەتانتوانی لانی‌کەم بە مان‌گرتن لەوێ تا کۆتایی شەڕ، گوشار بخەنە سەر جەلاو و دژهێمانی ڕژیمی زایۆنی.

۳ـ بە هەر چەشنێکی مومکین فتوای جیهادی چەکدارانە لە بەرامبەر زایۆنییەکان بگەیێنە گوێی ئۆمەی ئیسلامی بە تایبەت بۆ گەنجان.

لە کۆتاییدا وێڕای دەربڕینی دوعای خێر و بەرەکەت بۆ ئێوە زانایانی خۆشەویست، ڕادەگەیێنین کە ئەگەر ئێمە زانایانی ئیسلامی یەکگرتوو بین، بەڵێنی خودایی بۆ سەرکەوتنی بەرەی حەق و تێکشکانی کافران مسۆگەر دەبێ و قسە و باسمان بەم ئایە شەریفە کۆتایی پێ دێنین کە دەفەرمێت: «وَلَقَدْ سَبَقَتْ كَلِمَتُنَا لِعِبَادِنَا الْمُرْسَلِينَ إِنَّهُمْ لَهُمُ الْمَنْصُورُونَ وَإِنَّ جُنْدَنَا لَهُمُ الْغَالِبُونَ».

والسلام علیکم و رحمة الله و برکاته

News ID 52725

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha