بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد ئیسلامی سەرۆکی ڕێکخراوی ئەتۆمی لە کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانی هاوبەش لەگەڵ ڕافائێل گرۆسی ڕایگەیاند: هاوکارییەکانی ئێران و ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی لە چوارچێوەی پادمان بەردەوامە.
ناوبراو درێژەی دا: پێوەندی و هاتوچۆکانی نێوان ئێمە و گرۆسی پێوەندییەکی سازێنەر بووە و لە ئەم سەفەرەشدا گفتوگۆی سازێنەر لەگەڵ گرۆسی ئەنجام دراوە.
ئیسلامی زیادی کرد: دیدار لەگەڵ گرۆسی لە ئێستادا کە سیستەمی ئیستکباری بە پاڵپشتی بێ مەرج لە ئیسرائیل و پاڵپشتیەک کە لە بواری مێدیایی و دەروونیدا ئەنجام دراوە ئابڕووی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بردووەتە ژێر پرسیارەوە.
سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی وتی: بەردەوام ڕامانگەیاندووە کە هەر جۆرە بڕیارنامەیەکی دەستێوەردانانە لە کاروباری ئەتۆمی ئێران بەدڵنیاییەوە هەوڵی دەستبەجێی ئێمەی بەدواوە دەبێت . ئێمە سەلماندوومانە کە ناکەوینە ژێر کاریگەری ئەو گوشارانەوە. دەرکردنی بڕیارنامە لە دژی ئێران ئەو مافە دەداتە ئێمە بۆ هەوڵی بەرانبەر.
Your Comment