بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەختیار خەلیقی ڕایگەیاند: لە ئەو ڕووداوەدا کە لە گەورەڕێیانی کەرەج-قەزوێن رووی دا، کێشەیەکی جیدی بەر وەزیری پیشە و کانگا و هاوڕێکانی نەکەوت و تەندروستن.
دەوتررێت خەسار لە ئەتابەک جیدی نییە بەڵام تا ئێستا لە نەخۆشخانەیە.
ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە بە ڕوودانی ئەو ڕووداوە سەفەری ئەمڕۆی وەزیر بۆ کوردستان هەڵوەشایەوە، زیادی کرد: سەرەڕای ئەو ڕووداوە، ڕاوێژکاران و جێگرە لێزانییەکانی وەزیری پیشە هاتنە پارێزگا و بەرنامە پێش بینی کراوەکانی ئەو سەفەرە، جێبەجێ دەکرێت.
سەردان لە چەند گەڵاڵەی پیشەیی و تەواو کردنی زنجیرەی فوولادی کوردستان لە شارەکانی قوروە و بیجاڕ بریتی لە کانگاکانی بەردی ئاسن، کۆنسانترە، گندلە و ئاسنی فش و یەکەی پیشەیی لاستیکی بارز و کۆبوونەوە لەگەڵ چالاکانی ئابووری لە بەرنامەکانی سەفەری محەمەد ئەتابەک بۆ کوردستان بوو.
Your Comment