بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناوەندی ڕاگەیاندنی حزبوڵڵای لوبنان لە هێڕشی مووشەکی بۆ سەر بنکەیەکی لۆجێستیکی و بنکەیەکی فەرماندەیی ئەرتەشی ڕژیمی زایۆنی لە باکووری سەرزەوینەداگیرکراوەکان هەواڵی دا.
بە گوێرەی ئەو هەواڵە، حزبوڵڵا کاتژمێر 14:00ی ئەوڕۆ چوارشەممە بنکەی لۆجێستیکی 146ی ئەرتەشی زایۆنی لە باکووری شارۆچکەی "شێخ دنۆن" لە ڕۆژهەڵاتی شاری نەهاریا لە فەلەستینی داگیرکراوی دایە بەر هێرشی قورسی مووشەکی.
هەروەها هێزەکانی بەرخۆدان لە کاتژمێری 15:15 و 15:30 بنکەی فەرماندەیی کەتایبی ڕامیمی ئەرتەشی زایۆنی لە بنکەی هونینی دوو جار مووشەکباران کرد.
Your Comment