بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هەندێک چاپەمەنی ڕۆژاوایی بە ئاماژە بە پێوەندی نزیکی ئەردۆغان لەگەڵ ترامپ لە خولی پێشووی سەرۆک کۆماریی ترامپ لە ئەگەری قۆستەنەوە دۆخەکە لەلایەن ئەردۆغانەوە بۆ بەرەوپێش بردنی هاوکارییەکانی تورکیا و ئەمریکا و هاندانی ترامپ بۆ قبووڵ کردنی داخوازییەکانی تورکیا بەتایبەتی بۆ هێرش بۆ سەر کوردەکانی سووریا هەواڵیان دا.
هەواڵدەری ڕۆیتێرز بە ئاماژە بە ئەو بابەتانە لە گوشارە نوێیەکانی تورکیا لەسەر ئەمریکا بۆ کۆتایی هێنان بە هاوکارییەکانی واشنتۆژ لەگەڵ کوردی سووریا هەواڵی دا. ئەو هەواڵدەرییە لە هاکان فیدانەوە دەیگێڕێتەوە کە تورکیا داوای لە واشنتۆن کردووە کۆتایی بهێنێت بە هاوکاریەکانی ەلەگڵ ڕێكخراوە تیرۆریستییەکان.
هەواڵدەری ڕۆیتێرز بە ئاماژە بە دەربڕێنی ویستی تورکیا بۆ ئاسایی کردنەوەی پێوەندی لەگەڵ حکومەتی ناوەندی سووریا، جەختی کردووە کە گوشاری تورکیا لەسەر ئەمریکا بۆ بچڕانی هاوکاری لەگەڵ هێزە کوردییەکانی سووریا لەلایەک و هەوڵ بۆ ئاسایی کردنەوەی پێوەندی لەگەڵ دیمەشق، ویستی ئەنقەرە بۆپ لەناوبردنی ئیدارەی خۆسەری کوردی سووریا نیشان دەدات.
Your Comment