AP ١٤٠٤ گەلاوێژ ٢٦ ١١:٢٧

ناوەندی بەرگری لە دیمۆکراسی لێکیدایەوە: پاشهاتی یەکگرتنی هۆزه عەرەبەکان دژی کوردی سووریا

ناوەندی بەرگری لە دیمۆکراسی لێکیدایەوە: پاشهاتی یەکگرتنی هۆزه عەرەبەکان دژی کوردی سووریا

ناوەندی بەرگری لە دیمۆکراسییەکان لە ڕاپۆرتێکدا ئاماژەی داوەتە سەر گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییە لە کوردستانی سووریا و هۆشداریی داوە کە بانگهێشتی هۆزە عەرەبەکان لە دژی هێزەکانی هەسەدە دەبێتە هۆی درزی ئێتنیکی لە ئەو ناوچە هەستیارە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناوەندی بەرگری لە دیمۆکراسییەکان بە ئاماژە بە دروست بوونی ئاڵۆزی لە ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی کوردی سووریا نووسی: چەندین هۆزی بەرچاوی سوننەی عەرەب لە پارێزگاکانی دێرەزوور، ڕەققە و حەسەکە لەوانە هۆزەکانی ئالی نەعیم، ئالی بوشەعبان، قەیس عیلان و ئالی بەقەرە، بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەگەلێکی ئاشکرا، خوازیاری پێکهێنانی بەسیجی گشتی بۆ بەرەنگار بوونەوەی هەسەدەیان کردووە. ئەو هۆزانە ڕایانگەیاندووە کە ئامانجیان، ئازاد کردنی ناوچەی جزیرەی سووریا لە دەستی هەسەدەیە.

شێخ فەرەج سەلامە، یەکێک لە بەرپرسەکانی ئەو هۆزانە لە ناوچەکە، لە گفتوگۆیەکدا جەختی کردووە: هاوئاهەنگی نێوان ئەو هۆزانە کە خوازیاری بەسیجی گشتین لە ئارادایە و هەمووان چاوەڕوانی چرکەی گونجاو بۆ دەسپێکی شەڕن.

ڕیشەی ئاڵۆزییەکانی هۆزە عەرەبەکان و هەسەدە

دوای شکستی داعش کە 2016 تا 2019 بە دەستی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و هەسەدە، ئەو هێزانە هۆزە عەرەبەکانیان لە ڕۆژهەڵاتی سووریا خستە ژێر کۆنترۆڵی خۆیان. لە هەمان کاتەوە، پێوەندی نێوان هۆزە عەرەبەیان و هەسەدە پێچراو و چەند لۆیی بووەوە:

بەشێک لە هۆزەکان لە شەڕی ناوخۆیی سووریا لەگەڵ ئۆپۆزیسیۆن و تورکیا هاوڕێ بوون.

بەشێکی دیکە کە لە گەڕانەوەی حکومەتی پێشوو ترسیان هەبوو، ناچار بوون بە ڕێککەوتن لەگەڵ هەسەدە.

هەندێک لە هۆزەکانیش هەر سەر بە ئەسەد مانەوە و لەگەڵ هەندێک لە هێزەکانی هەسەدە هاوکاریان کرد.

ڕۆڵی دێرەزوور لە ئاڵۆزییە خێڵەکییەکان

پارێزگای دێرەزوور کە تەواو عەرەبن، لە ساڵانی دواییدا بووەتە ناوەندی سەرەکی بەرەوڕوو بوونەوەی عەرەبەکان و هەسەدە.

لە ساڵی 2023 و دوای وەلانان و دەستگیری ئەبوخولە، فەرماندەی ئەنجومەنی سەربازی دێرەزوور لەلایەن هەسەدەوە، لەسەر دزینی سەرچاوە نەوتییەکان و دابینی سووتەمەنی ناوچە کوردنشینەکان، پێکدادانی قورس لە ئەو پارێزگا هاتە ئاراوە.

ناوەندی بەرگری لە دیمۆکراسییەکان دەنووسێت دوای ڕووخانی بەشار ئەسەد لە دیسەمبەری 2024 و پێکهاتنی حکومەتی کاتی ئەحمەد شەرع، پرسی تێکەڵ بوونی ناوچە ژێر کۆنترۆڵەکانی هەسەدە لە پێکهاتەی دەوڵەتی نوێ هەر ناتەواو ماوەتەوە.

ڕێککەوتنێک کە لە مانگی مارس لە نێوان حکومەتی نوێی سووریا و هەسەدە واژۆ کرا، بەهۆی نیگەرانییە دوولایەنەکان سەبارەت بە چییەتی جەهادی بوونی دەوڵەتی شەرع و کۆ کردنەوەی دەسەڵات لە دیمەشق گەییشتووەتە بنبەست.

لە حاڵێکدا کە تا ئێستا دوولایەنەکە دووریان کردووە لە پێکدادان، ئەو ناوەندە هۆشداریی دەدات کە بانگهێشتی هۆزە عەرەبەکان دەتوانێت هاوکێشەکە بگۆڕێت و بەستێن بۆ دەستێوەردانی ڕاستەوخۆی دەوڵەتی سووریا بۆ پاڵپشتی لە هۆزە هاوشێوەکان خۆش بکات، هاوشێوەی دەستێوەردان لە پێکدادانی نێوان درۆزییەکان و بیابان نشینەکان لە سوەیدا.

ناوەندی بەرگری لە دیمۆکراسییەکان پێی وایە:

هۆزە عەرەبەکان خەریکی ڕێکخستن ی هێز بۆ بەرەنگار بوونەوەی بەربڵاو لەگەڵ هەسەدەن.

دەوڵەت دیمەشق لەوانەیە لە ئەو قەیرانە بۆ گەشار لەسەدە هەسەدە و شکستی بنبەستی سیاسی کەڵکوەربگرێت.

ئەو دۆخە دەتوانێت کوردستانی سووریا جارێکی دیکە بەرەو پێکدادانی ئێتنیکی و خێڵەکی و بە وەکالەتەکان لە نێوان هێزە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان ببات.

News ID 56416

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha