بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، جاشوا لاندی کارناسی پرسەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوین لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیکس بە ئاماژە بە نیگەرانی کوردەکانی سووریا لە کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە کوردستانی سووریا لەگەڵ هاتنە سەرکاری دۆناڵد ترامپ لە دوو مانگی داهاتوودا، ڕایگەیاند: ئامادەبوونی هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەی ژێر کۆنتڕۆڵی کوردەکانی سووریا بەشێکە لە ستراتژیی ئەمریکا لە سووریا. کەواتە پێناچی ئەو هێزانە لە سووریا بکشێنەوە.
بە گوێرەی ئەم کارناسە، ئەمریکا نایەوێ دەوڵەتی ناوەندی سووریا دەستی بگاتە سەرچاوە دەوڵەمەندەکانی ناوچە، بەڵکوو دەیەوێ ئەو وڵاتە هەروا لە ژێر دەستی گرووپگەلی جۆراوجۆر بێت.
لاندیس جەختی لەوەش کرد کە تەنانەت ئەگەر ترامپ بیەوێ هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەی ژێر کۆنتڕۆڵی کوردەکانی سووریا بکشێنێتەوە، ئەوا بلیمەتانی ئەمریکی کە پێشتریش لەو کارە پەشیمانیان کردبۆوە، مۆڵەتی ئەو کارەی پێ نادەن.
Your Comment