AP ١٤٠٣ گەڵاڕێزان ١٩ ٠٩:٣٨

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران:

دەنگۆی تێوەگلانی ئێران لە تیرۆری بەرپرسانی ئەمریکا بێ بنەمایە

دەنگۆی تێوەگلانی ئێران لە تیرۆری بەرپرسانی ئەمریکا بێ بنەمایە

وتەبێژی دەزگای دیپلۆماسی پاگەندەکانی لەسەر دەستێوەرانی ئیران لە هەوڵ بۆ کردنە ئامانجی بەرپرسانی پێشوو یان ئێستای ئەمریکای بەتواوەتی بێ بنەما وەسف کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیسماعیل قائانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە پاگەندەکان لەسەر دەستێوەردانی ئێران لە هەوڵ بۆ کردنە ئامانجی بەرپرسانی پێشوو یان ئێستای ئەمریکای بەتواوەتی بێ بنەما وەسف کرد.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە بە ئاماژە بە هێنانە ئارای تۆمەتی هاوشێوە لە ڕابردووشدا کە بە توندی لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە ڕەت کرابووەوە و ناڕاست وەسف کردبوو، سەلمێندراوە. دووپات کردنەوەی ئەو پاگەندە لە ئێستادا پیلانێکی قێزەونە لەلایەن ناوەندە ئیسرائیلی و دژە ئێرانییەکانەوە بۆ پێچراوتر کردنی پرسەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران .

بەقایی لە هەمان کاتدا جەختی کرد کە هەر ئەو جۆرە کە پێشتریش رامانگەیاندووە، کۆماری ئیسلامی بۆ بەدی هێنانی مافی گەلی ئێران هەموو ئامیرە ڕەوا و یاساییەکان لە ئاستی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی بەکار دەهێنێت.

News ID 52608

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha