بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، گۆڤاری پسپۆڕی بواری نەوت و گاز بە ناوی ئۆیل پرایس لە یادداشتێکدا لە کۆتایی نەهاتنی کێشەکانی نێوان هەرێم و حکومەتی ناوەندی هەواڵی داوە.
ئەو گۆڤارە بە ئاماژە بە لێکدانەوەی جۆراوجۆی کوردەکان و حکومەتی ناوەندی لە بەندەکانی دەستوور سەبارەت بە سەرچاوەکانی وزە نووسی: هەندێک لەلایەنەکانی عێراق، بەدوای پەسەند کردنی یاسایەکەی نەوت و گازن تا کۆتایی بهێنێت بە کێشەکان.
ئۆیل پرایس پاگەندەی کردووە کە حکومەتی ناوەندی لە ڕێگای جۆراوجۆرەوە لەوانە گوشاری ئابووری بەدوای بچڕانی دەمارە ئابوورییەکانی هەرێمە تا ناچاریان بکات بە قبووڵ کردنی یاساکانی حکومەتی ناوەندی. کە هەر ئەوە بابەتە بۆخۆی دەبێتە هۆی هەڵوەشاندنەوەی دەسەڵاتی کوردەکان لە ناوچەی هەرێم.
ئەو گۆڤارە دەڵێت هەوڵەکانی عێڕاق دەتوانێت لە کۆتاییدا هەرێم لاواز بکاتەوە و تا ئاستی یەکێک لە پارێزگاکانی عێراق دەیهێنێتە خوارەوە.
Your Comment