ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی: ئیسرائیل چەند ڕۆژ پێش بە پاڵپشتی ئەمریکا هێرشی کردە سەر ئێران. لە بەرانبەریشدا ئێران ڕایگەیاند کە ئەو ئاژاوە بێ وەڵام نابێت. لە هەمان پێوەندیدا، هەواڵنێری مێهر گفتوگۆیەکی کەگەڵ محەمەد عەباس کارناسی پرسە سەربازییەکان و سەرتیپی خانەنشین کراوی ئەرتەشی سووریا ئەنجام داوە کە لە خوارەوە دێت:
هێرشی ئاسمانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران لە پاڵ شەپۆلی مێدیایی ڕۆژاوایی و زایۆنی چ لێکەوتەکەی بۆ ئەو ڕژێمە دەبێت؟
مێدیاکانی دوژمن ئەرکیانە کە هێزی ئاسمانی و مووشەکی ئیسرائیل بۆ حوکمڕانی لە ناوچەکە توانا و بەهێز نیشان بدەن. هەروەها ئەو هەوڵانەی کە ئیسرائیل لە غەززە و بەیرووت ئەنجام دەدات لە چوارچێوەی نواندنی هێزە وەکوو ئەوەی کە لە سووریا پێشتر ئەنجامی داوە. هێرش بۆ سەر ئێران هەوڵێک بۆ گەڕاندندەوەی ئابڕووی لەدەست چووی ئیسرائیل بوو.
سەرەڕای هەمووی ئەوانە بینیمان کە ئامادەیی سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئێران بووە هۆی ئەوەی کە ئیسرائیل نەگاتە ئامانجەکانی لە ئەو هێرشە و ئەوە پەیامێکی ئاشكرا بوو بۆ دوژمن. گرینگترین پەیام ئەوە بوو کە سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئێران شیاوە و تەکنۆلۆژیای پێشکەوتووی هەیە و دەتوانێت هاوکێشەی نوێ بهێنێتە ئاراوە.
بەرەنگار بوونەوەی سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئێران لەگەڵ هێرشەکانی ئیسرائیل چ کاریگەرییەکی لەسەر توانی بەرگری بەرەی بەرخۆدان هەبوو؟
ئیسرائیل بە هێرش بۆ سەر ئێران هەوڵی دا کە لە ڕێگای هێزی ئاسمانی خۆیەوە هاوکێشەی سەربازی و ئەمنیەی نوێ لە بەرانبەر تاران پێک بهێنێت، بە ڕای من سەرکەوتنی سیستەمی بەرگری ئێران هاوکێشەی ئاگر بەرانبەر ئاگر و بەرگری لە بەرانبەر بەرگری تۆکمە دەکانەوە و توانی بەرگری بەرخۆدانیش تۆکمە بکاتەوە. لە ئەنجامدا ئیسرئایل شکستێکی قورسی لە بەدی هێنانی ئامانجەکانی هێنا، ئەمڕۆ ئێمە دەتوانین بڵێین کە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران شکستێکی گەورە بۆ ئیسرائیل بوو و ئێران بە باشی بەرەنگاری ئەو هێرشە بووەوە.
لە ئەو هێرشە ئاسمانییەدا ژمارەیەک لە وڵاتانی ناوچەکە بەشداریان هەبوو، لێکدانەوەی ئێوە لە ئەو بارەوە چییە؟
گەشطی هەندێک لە فڕۆکە یان مووشەکەکان لە سەر ئاسمانی قوردن نیشانەی لاوازی و زەبوونی ولاتانی عەرەبییە. لە حاڵێکدا کە ئیسرائیل لە ئاسمانی ئوردن کەڵکی وەرگرت کە پێشتر بەرپرسانی ئوردنی لە دیدار لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایانگەیاندبوو کە ئیزن نادەن هیچکەسێک لە ئاسمانی ئەوان کەڵکوەربگرێت.
شێوەی بەرەنگار بوونەوەی ئێران ، بووە هۆی تۆکمە بوونەوەی ڕۆحیەی بەرخۆدان و بە ئیسرائیلیشی نێشان دا کە بەرخۆدان تا چ ڕادەیەک توانی تێکشکاندنی مووشەک و فڕۆکەکانی ئیسرائیلی هەیە.
سەرکەوتوویی سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئێران هەمبەر ئیسرائیل چ پەیامێکی بۆ هاوپەیماەکانی ئەو ڕژیمە هەبوو؟
بێ گومان هاوپەیمانانی ئیسرائیل چ لە ئاستی ناوچەیی و چ لە ئاستی وڵاتانی ڕۆژاوایی و ئەورووپی و تەنانەت ئەمریکا دەیانەویست سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئێران تاقی بکەنەوە و ئەو سیستەمە ئامادەیی خۆی بۆ لەناوبردنی ئامانجەکانی دوژمنی سەلماند. ئەوە بە ئەو مانایەیە کە لە ئێستادا دوژمن پێش لە هەر جۆرە پێکدادان و یان هێرشێک زۆر باش تێدەفکرێت.
ئەمڕۆ ئێمە لەناوچوونی ئیسرائیل دەبینین. ئەو ڕژیمە لە ناوخۆوە بەستێن و ئامادەیی هەڵوەشاندندوەی زۆری هەیە و لەناوچوونی نزیکە.
Your Comment