AP ١٤٠٣ گەڵاڕێزان ٦ ٠٩:٢٢

هاوپەیوەند بە هێرشەکانی ئیسرائیل؛

گرۆسی: دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران خەساریان بەر نەکەوتووە

گرۆسی: دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران خەساریان بەر نەکەوتووە

بەرپرسی گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی هاوپەیوەند بە هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر ئیسرائیل ڕایگەیاند: دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران خەساریان بەرنەکەوتووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕافائێل گرۆسی بەرپرسی گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی دوێنێ شەمە لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیکس هاوپەیوەند بە هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران نووسی: دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران خەساریان بەر نەکەوتووە.

بەرپرسی گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی درێژەی دا: چاوەدێرانی ئاژانس گیانیان پارێزراوە و درێژە دەدەنە کاری خۆیان.

ناوبراو بە لایەنگری لە ئیسرائیل زیادی کرد: من داوای خۆبواردن و دان بەخۆدانان لە ئەنجامی کارگەلێک دەکەم کە دەتوانێت ئاسایشی مادە ئەتۆمییەکان و دیکەی مادە ڕادیۆئەکتیڤەکان بخاتە مەترسییەوە.

News ID 52438

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha