بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد ڕەزا عارف لە کاردانەوە بە ڕووداوەکانی بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 5 ی خەزەڵوەری 1403 بە بڵاو کردنەوەی وێنەیەک لە ئاڵای ئێران لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیکس، نووسی: هێزی ئێران، دوژمنان سووک دەکات.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە سیستەمی بەرگری ئاسمانی هەندێک لە شارەکان چالاک بووەوە کە دوابەدوای ئەوە بڕیارگەی سیستەمی بەرگری ئاسمانی ڕایگەیاند: ئیسرائیل بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە هەوڵێکی ئاژاوەگێڕانەدا، چەند ناوەندی سەربازیی لە پارێزگاکانی تاران، خووزستان و ئیلامی کردە ئامانج کە وێڕای چالاک بوونەوەی سیستەمی بەرگری و تێکشکاندنی ئەو هێرشە، خەسارێکی کەم لە هەندێک ناوەند دراوە کە لایەنەکانی لێک دەدرێتەوە.
Your Comment