بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید حسێن حسێنی بە ئاماژە بە ئازادی 137 زیندانیی تاوانی نائەنقەست لە پارێزگا وتی: بڕی قەرزی ئەو زیندانیانە زیاتر لە 93ملیار تمەن بووە کە ئەو ڕێژەیە لە ڕێگای یارمەتی خێرخوازەکانی ناوەندی دیەی ئێران و پارێزگا و بنیاتی موستەزعەفان، قەرزی بانکی، لێبوردنی خاوەن قەرزەکان، ئەعسار و ... کۆ کراوەتەوە.
ناوبراو زیادی کرد: لە پرسی هاوپەیوەند بە پاڵپشتی لە زیندانیان، دوو ناوەندی ئەنجومەنی پاڵپشتی لە زیندانیان و ناوەندی دیە چالاکن و بە پاڵپشتی دەزگای داد و جێبەجێ کاری و ناوەندی سەربازی و ئینتزامی بۆ ئەنجومەنی پاڵپشتی لە زیندانیانی پارێزگا سەرچاوەی دارایی سەقامگیر کراوەتەوە.
Your Comment