AP ١٤٠٣ ڕەزبەر ٢٩ ١٣:٠١

سەرۆک کۆماری ئێران:

ئێمە لە شەڕداین، شەڕێک کە بەسەرماندا سەپێندراوە

ئێمە لە شەڕداین، شەڕێک کە بەسەرماندا سەپێندراوە

سەرۆک کۆماری ئێران جەختی کرد کە ئێمە لە دۆخی شەڕداین، کە شەڕی مووشەک نییە، شەڕی بیرۆکە و بەرهەمهێنان و بازرگانیە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەسعوود پزشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران لە کۆنفرانسی ڕۆژی نیشتمانیی هەناردەکردن سەبارەت بە دۆخی ناوچەکە و شەڕی غەززە ، جەختی لە تیرۆریست بوونی زایۆنییەکان کرد.

پزشکیان هەروەها سەبارەت بە کوشتن و کۆمەڵکوژیی خەڵکی لوبنان و غەززە لە لایەن ڕێژی زایۆنی وتی: ئەوان نەخۆشخانەکان بۆردومان دەکەن، چونکە دەیانەوێت کەسێک تیرۆر بکەن. پاشان باسی مافی مرۆڤ دەکەن. ویژدانی بەئاگا چۆن قبووڵ دەکات کە ئەم جۆرە کەسانە باسی مرۆڤایەتی دەکەن.

ئاماژەی بەوەشکرد: فەلەستینییەکانیان لە خاکەکانیان دەرکرد و ماڵ و ماڵەکانیان وێران کرد. کاتێک دەیانەوێت بچنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان دەڵێن تیرۆریستن؛ بۆ تیرۆریست ناکوژن و ژن و منداڵ دەکوژن؟

سەرۆک کۆمار وتی: جیهان چاوی لە دڕندەترین هەڵسوکەوتی ڕژێمی زایۆنیستییە. پاشان زایۆنیستەکان دەڵێن ئەمانە تیرۆریستن و ئێمە لەگەڵ تیرۆریستان شەڕ دەکەین، ژمارەی ئەو کەسانەی کە زایۆنیستەکان کوشتوویانە و ژمارەی ئەو تیرۆرانەی کە ئەمریکا و چەتەکەی بە فەرمی لە ناوچەکەدا ئەنجامیانداوە، ژمارەکان دەربهێنن و لێکیبدەنەوە.

ڕوونیشی کردەوە: سەرەتا دەبێت بزانین لە کوێداین بارودۆخمان باش نییە بەهۆی ئەم شەڕانەوە، بەڵام ئەوە بەو مانایە نییە کە ناتوانین لەم دۆخە دەربچین.

لە درێژەی قسەکانیدا بۆ بازرگانان و پیشەسازییەکان وتی: ئێمە لە شەڕداین، شەڕێک کە ئەم نامەردانە بەسەرماندا سەپاندوویا،ن ئێوە ئێستا لە بەرەکانی شەڕدان، شەڕ شەڕی مووشەکی نییە، شەڕی بیرۆکە و بەرهەمهێنان و بازرگانی و پیشەسازی و ئەو سەکۆیە کە دەبێت ئامادەی بکەین بۆ ئەوەی ئێوەش بەم شێوەیە بڕۆن ڕێگا بە ئاسانی.

News ID 52328

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha