AP ١٤٠٣ ڕەزبەر ٢٦ ١٢:١٩

سەرلەشکەر سەلامی:

ئێمە خاڵە لاوازەکانی دوژمن دەناسین/ هێرشمان بۆ سەر ئیسڕائیل بەس هۆشدارێ بوو

ئێمە خاڵە لاوازەکانی دوژمن دەناسین/ هێرشمان بۆ سەر ئیسڕائیل بەس هۆشدارێ بوو

فەرماندەی گشتی سپا وتی: ئێمە لایەنە لاوازەکانی دوژمن دەناسین و بەسەریاندا زاڵین، خۆیانیش دەزانن چەندە لاوازن، پێیان دەڵێین کە هێرش بکەنە سەر شوێنێک، ئێمەش هێرش دەکەینە سەر هەمان خاڵ.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار حسێن سەلامی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە ڕێوڕەسمی بەڕێ کردنی تەرمی شەهید عەباس نیلفرووشان لە ئیسفەهان بە وتنی ئەوەی کە لە ئۆپراسیۆنی وەعدەی سادقی دوو شکۆمەندانە دەرکەوتین، هۆشداریی دەدەینە ئیسرائیل و هاوڕێکانی کە وەعدەی سادقی دوو بەس هۆشدارییەک بوو و بچووکترین کارێک بوو کە ئەنجاممان دا.

سەلامی وتیشی کە ئێمە ویستمان بڵێین کە پشت بە قەڵغانی بەرگری مووشەکیتان مەبەستن و زۆر دڵنیاکەرەوە نییە و ویستمان بیسەلمێنین کە هەڵسوکەوتتان ڕێکخەن و ئێستاش دەڵیین و دەشزانن کاتێک کە دەڵیین کردەیی دەکەینەوە، وشیار بن، هەڵە مەکەن، هێرش بکەنە سەر شوێنێک ئێمە دیسانەوە ڕووخێنەرتر دەتانپێکین.

هەروەها ئیسرائیلی خستە بەردەنگەوە و وتی: یستەمی تاد ناتوانێت هیچ یارمەتییەکتان بدات، ئێوە ناتوانن موسڵمانان لەناو ببەن و لە ئاسایشدا بژین.

فەرماندەی گشتی سپا وتی: ئێمە لایەنە لاوازەکانی دوژمن دەناسین و بەسەریاندا زاڵین، خۆیانیش دەزانن چەندە لاوازن، پێیان دەڵێین کە هێرش بکەنە سەر شوێنێک، ئێمەش هێرش دەکەینە سەر هەمان خاڵ.

News ID 52277

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha