AP ١٤٠٣ ڕەزبەر ٢٢ ١١:٣٨

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران:

گەمارۆ نوێیەکانی ئەمریکا لە دژی ئێران پێدانی باج بە ئیسرائیلە

گەمارۆ نوێیەکانی ئەمریکا لە دژی ئێران پێدانی باج بە ئیسرائیلە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەپاندنی گەمارۆ لە دژی چەند کۆمپانیا و پاپۆر کە بە پاگەندەی ئەمریکا لە گواستنەوەی بەرهەمی نەوتی ئێران بەشداریان هەبووە جۆرێک پێدانی باج بە ئیسرائیلە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیسماعیل بەقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەپاندنی گەمارۆی نوێ لەلایەن ئەمریکاوە هاوپەیوەند بە بەشی وزەی ئێران ، کە بە بیانووی کاردانەوە لە دژی هەوڵی بەرگری هێزە چەکدارەکانی ئێران لە دژی ئیسرائیلە، هەوڵێکی نایاسایی و ناڕەوا وەسف کرد و بە توندی ئیدانەی کرد.

بەقایی بە وەسف کردنی ئۆپراسیۆنی مووشەکی ئێران لە دژی ئیسرائیل وەکوو هەوڵێکی یاسایی و بە پێێ مافی نێودەوڵەتی و لە درێژەی مافی سروشتی و بەرگری ڕەوا، هەوڵی ئەمریکا لە سەپاندنی گەمارۆ لە دژی چەند کۆمپانیا و پاپۆڕ کە بە پاگەندەی ئەمریکا لە گواستنەوەی بەرهەمی نەوتی ئێران بەشداریان هەبووە، بە بێ هیچ بنەمایەکی یاسایی و لۆژیک وەسف کرد و ئەوەی جۆرێک باج دان بە ئیسرائیل وەسف کرد.

News ID 52215

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha