AP ١٤٠٣ ڕەزبەر ٢١ ٢٣:٢٥

وەزیری فەرهەنگ و ئیرشاد:

شانۆی سەرشەقام نیشاندەری فرەچەشنی گەل و زمانی ئێرانییەکان لە کوردستانە

شانۆی سەرشەقام نیشاندەری فرەچەشنی گەل و زمانی ئێرانییەکان لە کوردستانە

وەزیری فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی لە پەیامێک بۆ هەڤدەهەمین خولی مێهرەجانی نێودەوڵەتی شانۆی سەرشەقامی مەریوان، جەختی لە نمایشدانی یەکگرتوویی نیشتمانی و فرەچەشنی گەل و زمانی ئێرانی لە کوردستان کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس ساڵحی لە پەیامەکەی بۆ هەڤدەهەمین خولی مێهرەجانی نێودەوڵەتی شانۆی سەرشەقامی مەریوان رایگەیاند: شانۆی سەرشەقام لە سای نزیکی و سادەییەوە زیاتر دەبێتە مایەی پێوەندی و جووڵەی گەرمی ئەکتەرانی لە سەرشەقامەکانی شاری و دەرفەتی ئامادەبوونی جەماوەری، بێ‌گومان زۆرترین دەلاقەش دەکاتەوە بەڕووی ئاخاوتن لە ژیان و دەربڕینی پێداویستییەکان.

ڕاشیگەیاند: دیارە لە توێژەکانی تری ئەم هەوڵ و کۆششە دەتوانین شایەدی تۆکمەی بژێرەیەکی گرنگی وەک یەکڕیزی نیشتمانی لە سای ئامادەبوونی هونەرمەندانێک لە سەرتاسەری خاکی ئێرانی ئیسلامی و فرەچەشنی گەل و زمان لە کوردستانی جوان و دانیشتووانە سەربەرزە سنوورەکانی بین.

ساڵحی لە پەیامەکەیدا ئاماژەی بەوەش داوە: لەم مێهرەجانەدا هێماگەلێکی ڕوون لە گەشەی هاوکارییە نێودەوڵەتییەکان بە هەوڵی گرووپە هونەرییەکان لە وڵاتانی جۆاروجۆری جیهان مسۆگەر بووە.

News ID 52209

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha