AP ١٤٠٣ ڕەزبەر ٢١ ٢٠:١١

لە پێوەندی تەلەفونی لەگەڵ سوودانی؛

ماکرۆن: هێزەکانی فەڕەنسا لە عێراق دەکشێنەوە

ماکرۆن: هێزەکانی فەڕەنسا لە عێراق دەکشێنەوە

سەرۆک‌کۆماری فەڕەنسا لە پێوەندییەکی تەلەفونی لەگەڵ سەرۆک‌وەزیرانی عێراق، وێڕای لێکدانەوەی گۆڕانکارییەکانی ناوچە، جەختی لە کشانەوەی هێزەکانی لە خاکی عێراق کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "واع"، ئیمانۆئێل ماکرۆن سەرۆک‌کۆماری فەڕەنسا لە پێوەندییەکی تەلەفونی لەگەڵ محمە شیاع سوودانی سەرۆک‌وەزیرانی عێراق وێڕای لێکدانەوەی گۆڕانکارییەکانی ناوچە و پێوەندیی دوولایەنەی پاریس و بەغدا، جەختی لە کشانەوەی هێزەکانی فەڕەنسی لە خاکی عێراق کرد و وتی: پارسی پابەندە بە خشتە کاتبەندیی کشانەوەی هێزەکانی و هەنگاونان بەرەو پێوەندییەکی سازێنەری دووقۆڵی.

سەرۆک وزەیرانی عێراقیش لەو پێوەندییە تەلەفونییەدا جەختی لە ئامادەیی عێراق بۆ بەشداری لە کۆنفڕانسی ڕێکخستنی هەوڵی نێودەوڵەتی و ناوچەیی لە پێناو سەقامگیری ئاسایشی ناوچە و کەمکردنەوەی پاشهاتەکانی شەڕ کرد کە بڕیارە لە لایەن فەڕەنساوە بەڕیوە بچێت.

News ID 52208

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha