AP ١٤٠٣ ڕەزبەر ٢٠ ١٣:٥١

پزشکیان لە ڕێوڕەسمی مەختومقولی؛

ئامانجی دوژمن ئاژاوەخستنە ناو مەزهەبەکانی ئیسلامە

ئامانجی دوژمن ئاژاوەخستنە ناو مەزهەبەکانی ئیسلامە

سەرۆک کۆمار لە ڕێوڕەسمی بەرزڕاگرتنی شاعیری ئێرانی-تورکمانی لە عەشق‌ئاوای تورکمەنستان، وتی: کۆمەڵگای ئیسلامی دەبێ ئاگاداری بوونی پیلانگەلی شاراوە بۆ ئاژاوەنانەوەی دوژمنان لە نێوان مەزهەبەکانی ئیسلام بێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەسعوود پزشکیان لە ڕیوڕەسمی بەرزڕاگرتنی سێسەدەمین ساڵوەگەری مەختوومقولی فەراغی شاعیری ناسراوەی ئێڕانی-تورکمانی، جەختی کرد: ئاستی کاریگەری و دزەی ئەدەبیاتی دەوڵەمەندی ڕۆژهەڵات، گۆشەگەلێکی تازەی لە سەرسامی و گەڕان بۆ مەعریفەی نمایش دراوە و شێعرەکانی مەختوومقولی وەک گەنجینەیەک لە هەموو شتە شازە ئەخلاقییەکانیش دەکەوێتە ئەو بازنەیەوە.

ناوبراو بە ئاماژە بەوەی کە شاعیران و گەورەکانی ئێمە و لەوان مەختوومقولی پیداگربوون لە ناساندنی ئیسلام وەک ئایینی ئاشتی، برادەری و یەکگرتوویی، ڕایگەیاند: کۆمەڵگای ئیسلامی دەبێ ئاگاداری بوونی پیلانگەلی شاراوە بۆ ئاژاوەنانەوەی دوژمنان لە نێوان مەزهەبەکانی ئیسلام بێت. هەموو جیهانی ئیسلام دەبێ ئاگاداری ئەم هەڕەشەیە و سەرهەڵدانی گرووپگەلی زێدەڕۆ بن کە فەلسەفەی بوونیان دەڵاندنی تووی ناکۆکی و ئاژاوەیە.

News ID 52188

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha