بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلنەشرە، باراک ئۆباما سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕایگەیاند: پێوەندییە ئەمنییەکانی واشنتۆن لەگەڵ ئەنقەرە پاش کوودەتا شکستخواردووەکە کەم نەبووەتەوە.
ناوبراو بە وتنی ئەم باسە زیادی کرد: تورکیا هەروەک پێشتر هاوپەیمانی بەهێزی ناتۆ دێتە ئەژمار.
دوابەدوای کوودەتا شکستخواردووەکەی ١٥ی جوولای تورکیا، ئهنقهره ئەنگوستی تۆمەتی بۆ لای فەتحوڵڵا گولەن ڕێبەری دژبەرانی دەوڵەتی ئەم وڵاتە ڕاکێشا کە دانیشتووی ویلایەتی پێنسیلڤانیای ئەمریکایە و چەندین جاریش داوای لە ئەمریکا کرد تا ناوبراو ڕادەستی تورکیا بکاتەوە – کارێک کە تا ئێستا ویلایەتە یەکگرتووەکان ئەنجامی نەداوە.
ڕادەست نەکردنەوەی گولەن بووە هۆی ئاڵۆزی پێوەندییەکانی ئەنقەرە – واشنتۆن و هێنانە ئارای دهنگۆی ئەگەری بەشداریی ئەمریکا لە کوودەتا شکست خواردووەکەی تورکیا.
بۆچوونی ئێوە