AP ١٤٠٣ ڕەزبەر ١٧ ١١:٢٢

عێراقچی لە کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانی:

سیاسەتی ئێران پاڵپشتی لە بەرخۆدانە/ بەدوای توندبوونەوەی شەڕەکەوە نین

سیاسەتی ئێران پاڵپشتی لە بەرخۆدانە/ بەدوای توندبوونەوەی شەڕەکەوە نین

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: سیاسەتی ئێران پاڵپشتی لە بەرخۆدانە و لە ئەو سیاسەتە بنەڕەتییەدا بە هیچ لەونێک لانادەین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس عێڕاقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەراوێزی کۆبوونەوەی گەردەلوولی ئەقسا دەسپێکی نەسروڵڵا ڕایگەیاند: هەوڵ و دانوستانەکانی ئێمە هاوپەیوەند بە گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و ڕێغری لە جەنایەتەکان لە لوبنان درێژەی هەیە.

ناوبراو وتی: دوای دانوستانەکان لە نیۆیۆرک چوومە بەیرووت و دیمەشق و لە ئەمڕۆ دوانیوەڕۆدا سەفەرێکی ناوچەیی دەستپێدەکەم و دەچمە ڕیاز.

ناوبراو زیادی کرد: جووڵەیەکی بەکۆمەڵ لە لایەن وڵاتانی ئیسلامییەوە خەریکە ئەنجام دەدرێت، سیاسەتی ئێران پاڵپشتی لە بەرخۆدانە و لە ئەو سیاسەتە بنەڕەتییە بە هیچ لەونێک لانادەین. ئەگەر دانوستان دەکرێت بۆ ڕاگرتنی جەنایەتەکانە. چەندین و چەند جار ڕامانگەیاندووە کە ئێران خوازیاری بەرز بوونەوەی ئاڵۆزییەکان نییە ئەگەرچی لە شەڕیش ناترسین.

عێراقچی وتیشی: بۆ هەر سیناریۆیەک ئامادەین و هێزە چەکدارەکان لە ئامادەیی تەواودایە.

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: سیاسەتی ئێمە ڕاگرتنی پێکدادانەکان و گەییشتن بە ئاگربڕێکی قبووڵ کراوە.

News ID 52139

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha