AP ١٤٠٣ ڕەزبەر ١٥ ١٥:٠٧

گێڕانەوەی واشنتۆن پۆست لە هێرشی پەیجری؛

وردەکانی نوێی ئۆپراسیۆنی شەیتانی مووساد لە دژی حزبوڵڵا

وردەکانی نوێی ئۆپراسیۆنی شەیتانی مووساد لە دژی حزبوڵڵا

واشنتۆن پۆست لە ڕاپۆرتێکدا وردەکاری نوێی سەبارەت بە هێرشی تیرۆریستی ئیسرائیل لە لوبنان بە بەکارهێنانی پەیجرەکان بڵاو کردەوە کە تێیدا بە مۆنتاژی ئەو پەیجێرانە لەلایەن تێلاڤیڤەوە ئاماژە کراوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست لە ڕاپۆرتێکدا ئاماژەی داوەتە سەر وردەکارییەکانی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان لە ڕێگای پەیجێرەکانەوە و پاگەندەی کردووە کە مووساد ئەو ئۆپراسیۆنەی داڕشتووە و پەیجێرەکان لەلایەن تێلاڤیڤەوە مۆنتاژ کراوە.

بە وتەی بەرپرسانی ئیسرائیلی، ڕۆژهەڵاتی ناڤین و ئەمریکی ئایدیای ئۆپراسیۆنی پەیجێرەکان لە ساڵی 2022 پێک هات. مووساد لە ڕێگای سیخوڕەکانیەوە، حزبوڵڵای بۆ کڕینی دەزگایەکی گونجاوی پێوەندی بۆ هێزەکانی هان دا؛ جیهازاتێک کە مووساد دایڕشت و لە تێلاڤیڤ مۆنتاژ کرابوو.

واشنتۆن پۆست لە زمانی سەرچاوەگەلێکەوە پاگەندەی کرد کە حزبوڵڵا بە شێوەی ناڕاستەوخۆ تێچووی بۆمبە چکۆلەکانی دەدایە ئیسرائیل. حزبوڵڵا داوای لە کۆمپانیایەکی تایوانی کرد کە 5000 دەزگای پێوەندی یان پەیجێریان بۆ چێ بکەن.

بە پێی ڕاپۆرتی واشنتۆن پۆست ئەو کەسەی کە داوای پەیجێرەکانی لە ئەو کۆمپانیا کردبوو کە ژنێک بووە، هیچ ئاگادارییەکی لە مۆنتاژ کردنی ئەو پەیجێرانە لە تێلاڤیڤ نەبووە. بە وتەی بەرپرسانی ئاگادار، پەیجێرەکانی مووساد کە کێشکی هەر یەکەیان کەمتر لە سێ ئۆنس واتا 85 گرام بوو، یەک پاکێچی باتری هاوشیوەی پاوێر بانک کە تۆزێک مادەی تەمەقەنی بەهیزیان تێدابوو ، جغیر کردبوو.

ئەو بەرپرسانە کە لەگەڵ ئەو ڕۆژنامە قسەیان کردووە پاگەندەیان کردووە کە بەشەکانی بۆمبەکە ئەوەندە بە وردی شاردرابوونەوە کە هەر بەرچاو نەبوون. دەستپێڕاگەییشتنی مووساد بە ئەو پەیجێرانەش هەر دیار نەبوو و سیگناڵێکی ئەلکتۆنیکی لە دەزگا هەواڵگرییەکانەوە دەیتوانی ببێتە هۆی تەقینەوەی هەزاران دەزگا لە یەک چرکەدا بەڵام بۆ دڵنیایی زیاتر لە خەساری قورس، تەقینەوەکە دیتوانی بە شێوەیەکی بوو قۆناغی ئەنجام بدرێت.

بە وتەی یەکێک لە ئەو بەرپرسانە شێوەی دانانی پەیامی دوو قۆناغی لەسەر پەیجێرەکان بۆ خەساری زیاتر، بەکارهێنەرەکە ئەبوایە بۆ خوێندنەوەی پەیامەکە هەر دوو دوکمەکە فشار بدات و ئەوە یانی بەکارهێنانی دوو دەستەکە. ئامانج لە ئەو کارەش بریندار بوونی هەر دوو دەست بوو.

News ID 52109

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha