بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە کاتی گەییشتنی بگۆ سووریا ڕایگەیاند: ئامانج لە ئەم سەفەرە درێژەی دانوستانەکان لەسەر گۆڕانکارییەکانی ناوچەکەیە ، لە بەیرووت دانوستانی زۆر گرینگمان لەگەڵ بەرپرسانی حکومی ئەنجام دا.
ناوبراو وتی: بۆ ڕاوێژ و دانوستانی زیاتر لە سووریا گفتوگۆکان لەگەڵ بەرپرسانی سووریا درێژە دەدەین. گرینگترین پرس، ئاگربڕ لە لوبنان و غەززەیە.
عێراقچی زیادی کرد: داهێنان لە ئەو بارەوە هەیە و ئەنجام دراوە کە هیوادارین بگاتە ئەنجامبەڵام بەداخەوە دوژمنایەتییەکانی ئیسرائیل هەر درێژەی هەیە. هەر ئەو جۆرە کە پشێتریش ڕامانگەیاندووە کە ئیسرائیل جگە لە زمانی زۆر شتێکی دیكە تێناگات و ئەوە پێویستی بە هەوڵی بە کۆمەڵ هەیە بۆ راگرتنی جەنایەتەکان.
Your Comment