AP ١٤٠٣ ڕەزبەر ١٠ ٢٣:١٣

سپای پاسداران:

90 لەسەدی مووشەکەکانی ئێران ئامانجەکانی لە ئیسڕائیل پێکاوە

90 لەسەدی مووشەکەکانی ئێران ئامانجەکانی لە ئیسڕائیل پێکاوە

دەقی تەواوی بەیاننامەکەی سپاسی پاسداران هاوپەیوەند بە هێرشی مووشەکی بۆ سەر ئیسرائیل لە ژێرناوی وەعدەی سادقی 2 بڵاو کرایەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دەقی تەواوی بەیاننامەکەی سپاسی پاسداران هاوپەیوەند بە هێرشی مووشەکی بۆ سەر ئیسرائیل لە ژێرناوی وەعدەی سادقی 2 بڵاو کرایەوە.

لە ئەو بەیاننامەدا هاتووە: هاوپەیوەند بە ڕاگەیێندراوی پێشوو، منداڵانی ئێوە لە سپای پاسدارانی ئێران بە پێی بەڵێنگەلێک کە بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی و فەرماندە سەربازییەکان دابوویان؛ بە یارمەتی دیکەی هێزە چەکدارەکان لە ئۆپراسیۆنی بەڵێنی سادق 2 بە ڕەمزی یا ڕەسولەڵڵا ناوەندە ستراتیژیکەکانی ئیسرائیلیان بە مووشەکی چێ کراوی دەستی منداڵانی ئێران کردە ئامانج.

لە ئەو ئۆپراسیۆنەدا هەندێک بنکەی ئاسمانی و ڕاداری؛ ناوەندی پیلان و داڕێژەری تیرۆری ڕێبەرانی بەرخۆدان بەتایبەتی شەهید دکتۆر ئیسماعیل هەنیە و ڕێبەری حزبوڵڵا سەیدحەسەن نەسروڵڵا و فەرماندە سەربازییەکانی حزبوڵڵا، بەرخۆدانی ئیسلامی فەلەستین و فەرماندەی سپای پاسداران کرایە ئامانج.
سەرەڕای ئژەوەی کە ئەو ناوچە بە پێشکەوتووترین و زیاترین سیستەمی بەرگری دەپارێزرا سەدا 90 ی هاویشتنەکان بە سەرکەوتوو ئامانجەکانیان پێکا و ئیسرائیل لە زاڵ بوونی هەواڵگری و ئۆپراسیۆنی کۆماری ئیسلامی شۆک بووە.
ئەو ئۆپراسیۆنە لە چوارچێوەی مافی بەرگری ڕەوا و بە پێی یاسا نێودەوڵەتییەکان ئەنجام دراوە و هەر جۆرە سەربزێوییەکی دوژمن بە شێوەی ماڵوێرانکەر و پەشیمان کەرەوە وەڵام دەدرێتەوە.
پێوەندییە گشتییەکانی سپای پاسدارانی ئێران
News ID 52020

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha