AP ١٤٠٣ خەرمانان ٢٩ ١٩:٥٢

لە نامەیەکدا بۆ سەید حەسەن نەسروڵا:

فەرماندەی گشتی سپای پاسداران: بەمزوانە ئیسڕائیل لەناو دەبەین

فەرماندەی گشتی سپای پاسداران: بەمزوانە ئیسڕائیل لەناو دەبەین

سەردار سەلامی لە پەیامێکدا بۆ سەید حەسەن نەسروڵڵا وتی: بەم نزیکانە بە وەڵامدانەوەی چەقێنەری بەرەی خۆڕاگری، شاهیدی لەناوچوونی تەواوەتی ڕژێمی چەپەڵ و تاوانکاری زایۆنی دەبین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار حسێن سەلامی، فەرماندەی گشتیی سپای پاسداران لە پەیامێکدا کە ئاراستەی سەید حەسەن نەسروڵڵا، ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵا لە لوبنان کردبوو، تاوانی ئەم دواییەی ڕژیمی زایۆنی ئیدانە کرد.

لە بەشێکی ئەو نامەیەدا هاتووە: کاتێک لە قووڵایی دەسەڵاتێکی خیانەتکار و قۆرخکاردا بناغەی ئەمنی و هەواڵگری و سەربازی تاوانبارانتان هەژاند، بەتایبەتی لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا و بە تایبەتی لە کاتی ئۆپەراسیۆنی ئەربەعیندا، دوژمن ناتوانێت لە مەیداندا ڕووبەڕووتان ببێتەوە، لە پشتەوە تاوان ئەنجام بدات. هەوڵدەدات مردنەکەی دوابخات و فەزیحەی شکستە یەک لە دوای یەکەکانی لە چاوی جیهان بشارێتەوە. ئەمە شکستێکی گەورەی نوێیە و خودا تاوانباران سزا دەدات.

News ID 51777

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha