بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە بلومبێرگ، محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق جەختی کرد: بوون سەربازانی ئەمریکی لە عێراق چی دیکە زەرووری نییە چونکوو عێراق توانیویە داعش شکست بدات.
ناوبراو زیادی کرد: بۆ ڕاگەیاندنی ڕەوتی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق بەم زووانە بەرنامەڕێزی دەکەین.
سوودانی وتیشی: ئێمە هەوڵ دەدەین خشتە کاتی دیاری کراو بۆ ئەو هەڵمەتە پێشکەش بکەین.
سەرۆک وەزیرانی عێراق وتیشی: بەم زووانە کارتی کۆتایی هاتنی راسپاردەی هاوپەیمانی ئەمریکا لە عێراق لە کۆنفڕانسێکی نێودەوڵەتی لە دژی داعش رادەگەیێنین. بوونی ئەو هاوپەیمانییە لەگەڵ هێزەکانی 86 وڵات لە عێراق چی دیکە پاساوی نییە.
ناوبراو درێژەی دا: پێداویستی عێراق بە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ئەمریکا بۆ لەناوبردنی داعش کۆتایی هاتووە. هێزەکانی عێراقی دەتوانن گۆڕانکارییە ئەمنییەکانی ئەو وڵاتە بەڕێوە ببەن.
Your Comment