AP ١٤٠٣ خەرمانان ٢٧ ١٦:١٤

بە لێکدانەوەی هاوکاری سەربازی ئەمریکا و هەرێم؛

توێژینگەیەکی ئەمریکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە گەندەڵ وەسف دەکات

توێژینگەیەکی ئەمریکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە گەندەڵ وەسف دەکات

توێژینگەی ئەمریکەن ئینترپرایز بە گەندەڵ وەسف کردنی حکومەتی هەرێم، درێژەی هاوکاری سەربازی ئەمریکا لەگەڵ ئەو ناوچەیەی بێ هۆ و بێ قازانج وەسف کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، توێژنگەی ئەمریکەن ئینترپرایزی ئەمریکا بە ئاماژە بە دەنگۆی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق، جگە لە جێگیر بوونی بەشێکی بچووک لە هێزەکانی ئەو وڵاتە لە هەرێمی کوردستان، پشت بەستنی ئەمریکا بە هەرێم لە بواری سەربازییەوە، بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەکانی واشنتۆن لە ناوچەکەی بێ قازانج وەسف کرد.

ئەو توێژنگەیە بە تاوانبار کردنی ڕێبەرانی کورد بە گەندەڵی و ناکارامە وەسف کردنی حکومەتی هەرێم، لەسەر ئەو بڕوایەیە کە ئەمریکا بە پشت بەستن بە هاوکاری سەربازی لەگەڵ هەرێم ناتوانێت بەرەنگار بوونەوەی داعش لە عێڕاق و سووریا بباتە پێشەوە.

ئەمریکەن ئینتر پرایز دوو پارتی دەسەڵاتداری هەرێمی بە دەستێوەردانی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ لە لاواز کردنەوی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە عێڕاق، هەرێم و ناوچەکە تاوانبار کردووە و جەختی کردووە هاوکارییە سەربازییەکانی ئەمریکا لەگەڵ حکومەتی بە ڕێبەری بارزانی و تاڵەبانییەکان هیچ قازانجێکی نەبووە.

لە یادداشتی ئەو توێژنگەیە ، هەروەها دوو حزبی پارتی و یەکێتی بە کۆ کردنەوەی سروەت و گەندەڵی تاوانبار کراون و پاگەندە کراوە کە هەندێک لە ئەو حزبانە، یارمەتی سەربازی ئەمریکا بە هێزی پێشمەرگەیان بە لایەنێکی سێهەم فرۆشتووە.

ئەو توێژینگە ئەمریکییە لە شرۆڤەی بێ قازانج بوونی هاوکاری سەربازی لەگەڵ هەرێم نووسیویە کە پارتە دەسەڵاتدارەکانی هەرێم تەنیا بەرژەوەندی حزبی لەبەرچاو دەگرن. ئەو حزبانە پێشینەی براکوژریان هەیە و پارتییش سەددام کە هەزاران کوردی کوشتبوو بۆ بەرەنگار بوونەوەی پارتێکی دیکەی کوردی بۆ هەولێر بانگهێشت کرد.

ئەمریکەن ئینترپرایز چوونە دەرەوەی ئەمریکا لە عێراق جگە لە هەرێمی هەوڵێکی کارەساتبار وەسف کردووە و نیسبەت بە لێکەوتەکانی هۆشداریی داوە.

News ID 51727

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha