AP ١٤٠٣ خەرمانان ٢٦ ١٦:٤٦

بە نمایشی فیلمی شنگال؛

فێستیڤاڵی فیلمی کوردی مسکۆ بەزوویی دەست پێدەکات

فێستیڤاڵی فیلمی کوردی مسکۆ بەزوویی دەست پێدەکات

چوارەمین فێستیڤاڵی فیلمی کوردی "مسکۆ" بە نمایشی فیلمی "شنگال" لە دەرهێنانی "ئانا ئێم. بۆفارۆڵ" دەرهێنەری ئیسپانیایی، لە ڕۆژانی داهاتوو چالاکییەکانی لە وڵاتی ڕووسیا دەست پێدەکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەم خولە لە فێستیڤاڵی فیلمی کوردی مسکۆ (MKFF) بە سەرۆکایەتی "کەرەم گەردەن‌زەڕی" و بەڕێوەبەرایەتی خاتوو "گوڵێزەڕ گەردەن‌زەڕی" و "ئینا تەدژوڤال" بە ئامانجی دەنگدانەوەی کەلتوور، مێژوو و پاراستنی شوناسی نەتەوەیی و زمانی دایکی کوردی و ژیانی مۆدێڕنی ئەو گەلە، چالاکییەکانی لە ٢٨ی خەرمانان(١٨ی سێپتامبێر) بە نمایشی فیلمی "شنگال" لە دەرهێنانی "ئانا ئێم. بۆفارۆڵ" دەرهێنەری ئیسپانیایی لە کۆمەڵەی سینەمایی مۆسکینۆ(Moskino)ی شاری مسکۆی پایتەختی ڕووسیا دەست پێدەکات.

لەم فێستیڤالە کە بۆ ماوەی بۆ ماوەی ٥ ڕۆژی کاری (تا ١ی ڕەزبەر. ٢٢ی سێپیامبێر) بەردەوامە، ٣٨ فیلم (٧ فیلمی بڵیند، ٨ فیلمی بەڵگەیی بڵیند، ١٤ کورتەفیلمی داستانی و ٩ کورتەفیلمی بەڵگەیی) لە وڵاتانی ئیسپانیا، فەڕەنسا، کەنادا، هولەند، بەلژیکا، دانیمارک، عێراق، تورکیا، ئێران، سووریا، هەرێمی کوردستان و ...، بۆ بردنەوەی خەڵاتی "هەتاوی زێڕین" ڕکابەری دەکەن.

شایانی باسە، چوارەمین خولی فیستیڤاڵی نێدەوڵەتیی فیلمی کوردی بە تەرکیز لە سەر پرسی ئێزدییەکان و ئایینە دیرۆکییەکانی میزۆپۆتامیا، هێمای سەرەکی سەر پۆستەرەی ئەم خولەی بە پەڕی تاووس تەرخان داوە.

News ID 51716

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha