AP ١٤٠٣ خەرمانان ٢٠ ١١:٠٥

باڵوێزخانەی عەرەبستان لە سووریا دوای 13 ساڵ کرایەوە

باڵوێزخانەی عەرەبستان لە سووریا دوای 13 ساڵ کرایەوە

باڵوێزخانەی عەرەبستانی سعوودی لە دیمەشق دوای 13 ساڵ بە شێوەی فەرمی کرایەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سەدی ئەلبەلەد، عەبدوڵڵا حەریس کارداری باڵوێزخانەی عەرەبستان لە سووریا لە کردنەوەی ئەو باڵوێزخانە لە دیمەشق بە شێوەی فەرمی هەواڵی دا و ڕایگەیاند محەمەد ئیمەن سوسان وەکوو باڵوێزی ئەو وڵاتە دیاری کراوە.

ناوبراو لە درێژەدا زیادی کرد: عەرەبستان لەسەر بەکارهێنانی هەموو هەوڵەکانی خۆی بۆ باشتر کردنی پێوەندی دوولایەنە جەختی کرد. ئێمە ئەو چرکە وەکوو چرکەیەکی گرینگ لە مێژووی پێوەندی نێوان دوو ولاتی دۆست و برادەر وەسف دەکەین.

باڵوێزخانەی ڕیاز لە دیمەشق لە ئووتی 2024 ڕایگەیاند کە ئەوانەی ئیشیان بە ئەو باڵوێزخانە هەیە دەتوانن لە بنکەی کاتی ئەو باڵوێزخانە لە هۆتێلێک لە دیمەشق ئامادە ببن. عەرەبستان لە سالی 2012 لە بچڕانی پێوەندی خۆی لەگەڵ سووریا و داخستنی باڵوێخانەی خۆی لە دیمەشق بەهۆی قەیران لە ئەو وڵاتە هەواڵی دابوو.

News ID 51604

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha