AP ١٤٠٣ خەرمانان ١٧ ١٩:٤٣

بەقەڵەمی حەمەی کەریمی؛

"مۆنادۆلۆژیی دەق" چاپ و بڵاو کرایەوە

"مۆنادۆلۆژیی دەق" چاپ و بڵاو کرایەوە

کتێبی "مۆنادۆلۆژیی دەق" وەک خوێندنەوەیەک بۆ فەلسەفەی ئەدەبیات و ڕەخنەی ئەدەبی، بە قەڵەمی حەمەی کەریمی شاعیر و ڕەخنەگری مەریوانی چاپ و بڵاو کرایەوە.

"مۆنادۆلۆژیی دەق" پێکهاتووە لە ٥ وتار و ٢ دیمانە لە ژێر ناوی: "جیاوازیی نێوان هونەری داهێنەرانە و هونەری ناداهێنەرانە"، "دەق وەکوو پێکهاتەیەکی سەربەخۆ و ئۆتۆنۆمیخواز"، "ئاوانگاردیسم و شیعری هاوچەرخی کوردی"، "ڕەخنەی ئەدەبی و تایبەتمەندییەکانی"، "شیعری نوێ و پرسی خوێنەر"، "خوێندنەوەیەکی ڕەخنەیی پرۆسەی شیعری نوێێ کوردی" و "ڕەوتی چوار؛ شیعری لادان و لەگەڕبوون".

ئەم کتێبە لە دووتوێی ١١٥ لاپەڕە و لە قەوارەی ڕوقعی لە لایەن وەشەنخانەی نووسیار ئاراستە کراوە.

News ID 51573

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha