حەسەن هانیزادە کارناسی سیاسەتی نێودەوڵەتی لە لێدوانێک بۆ ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەبارەت بە هەڵمەتی بانگەشە بۆ هاوڕەگەزخوازیی باڵوێزی ئۆستراڵیا لە تاران، وتی: ئەم کارەی باڵوێزی ئۆستراڵیا سەرەڕای دژە ئەخلاقیبوونی، پێشێلکردنی ئاشکرای یاساگەلی نێودەوڵەتییە و بانگەشە بۆ نۆرمە دزێوەکان لە وڵاتێکی ئیسلامی وەک کۆماری ئیسلامی ئێران، بێڕیزی بە بەها ئەخلاقی و کۆمەڵایەتییەکانی ئەم وڵاتەیە.
وتیشی: پێویستە باڵوێزی ئۆستراڵیا لە لایەن وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران بانگهێشت بکرێ و وەک هەڵوێستێکی ئەخلاقی و کاریگەر لە پێناو هوشداریدان بە باڵوێزخانەی وڵاتانی تری ڕۆژئاوایی، لە ئێران دەر بکرێت.
ئەمڕۆ وەزارەتی دەرەوەی ئێران باڵوێزی ئۆستڕاڵیا لە تارانی بانگهێشت کردووە.
Your Comment