بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ماڵپەڕی ڕۆژنامەی دەیلی سەباح لە زمانی سەرچاوە ئەمنیەکانی تورکیاوە ڕایگەیاند کە پۆلیسی ئەستەنبۆڵ لیرودون ڕکسهپی بەرپرسی تۆڕی دارایی و ئابووری مووساد لە تورکیای دەستگیر کردووە.
بە وتەی سەرچاوەکانی دەیلی سەباح ڕکسهپی هاووڵاتی کۆزۆیە و بەرپرسی گواستنەوەی پارە بە هۆکارە مەیدانیەکانی مووساد لە تورکیا بوو؛ کەسێک کە ئەرکی ئەوان وێنەهەڵگرتن لە ئامانجەکانی مووساد لە تورکیا و ئۆپراسیۆنی ڕەوانی لە دژی ڕێبەرانی فەلەستینی و کۆ کردنەوەی ئیتلاعاتی لە سووریا بوو.
ڕێکخراوی هەواڵگری نەتەوەیی تورکیا بەرپرسی تۆڕی دارایی مووسادی دوای دۆزینەوەی ناڕێکوپێکی لە حەسێبی دارایی ناوبراو شوێنگیری کرد کە نیشانی دەدا نوبراو لە ڕێگای کۆمپانیای وسترن یونیون ڕێژەیەکی زۆری پارەی بە هۆکارەکانی مووساد داوە.
Your Comment