AP ١٤٠٣ خەرمانان ١١ ١٨:٤٦

بنکەی گشتیی هێزی چەکداری بڵاوی کردەوە؛

دوا ڕاپۆرتی هۆکاری بەربوونەوەی کۆپتەری سەرۆک کۆماری شەهید

دوا ڕاپۆرتی هۆکاری بەربوونەوەی کۆپتەری سەرۆک کۆماری شەهید

ناوەندی پێوەندییەکانی ئەرکانی گشتیی هێزی چەکداری، ڕاپۆرتی ئەنجامی لیژنەی باڵای تاوتوێ‌کردنی هۆکارەکانی بەربوونەوەی کۆپتەری هەڵگری ئایەتوڵڵا ڕەئیسی و یاوەرانی بڵاو کردەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە دواڕاپۆرتی لیژنەی باڵای ئەرکانی گشتیی هێزی چەکداریدا هاتووە:

بە هەوڵی شەووڕۆژیی شاندێکی پێکهاتوو لە کارناسانی پسپۆڕ و پڕۆفێشناڵی لەشکەری و نیشتمانی و لێکدانەوەی وردبینانەی ڕەهەندە تەکنیکی، ئەندازیاری، ئەلەکترۆنییەکان و هەلومەرجی فڕینی کۆپتەرەکە، ئەم لێژەنەیە بەو ئەنجامە گەیشتووە کە هۆکاری سەرەکیی بەربوونەوەی کۆپتەری سەرۆک کۆماری شەهید و یاوەرانی، هەلومەرجی ئاڵۆزی هەرێمی و کەشوهەوای ناوچە لە وەرزی بەهار بووە کە بۆتە هۆی سازبوونی پاڵەپەستۆیەکی چڕی تەم و مژی ڕوو لە هەڵکشان و خۆ بە قەرەی کێودا کوتانی کۆپتەرەکە.

News ID 51492

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha