بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ماڵپەڕی هەواڵی یەمانیون، ئیسرائیل لە سەرەتای بوونی خۆیەوە، بنەماکانی دەسەڵاتەکەی لەسەر جەنایەت و داگیرکاری و هەوڵ بۆ کۆمەڵکوژی و ئەشکەنجەی گەلی فەلەستین داناوە.بەڵام ئەو جەنایەتانەی کە لە ئەم دواییە لە غەززە ئەنجامی داوە، بیر کردنەوە پێیان زۆر ئەستەمە و سەرتر لە کۆمەڵکوژی و پاکتاو کردنی ڕەگەزیە.
یەمانیون بە ئاماژە بە ئەوەی کە ئەو گەڵاڵەیەی ئیسرائیل لە یەک چرکەدا دروست نەبووە و بەشێک لە گەڵاڵەیەکی ئامانجدار و درێژخایەنەیە، جەختی کرد کە ئامارەکان نیشانی دەدات کە قووڵایی جەنایەتەکانی ئیسرائیل لە غەززە لە 300 ڕۆژی دواییدا ، زۆر بەربڵاوە.
بە گوێرەی ڕاپۆرتێک کە نووسینگەی مێدیایی دەوڵەتی غەززە بڵاوی کردووەتەوە، تا ئێستا زیاتر لە 3524 جەنایەت لەلایەن ئیسرائیلییەکانەوە لە غەززە ئەنجام دراوە کە بە هۆی ئەو هێرشانەوە 40435 کەس شەهید و زیاتر لە 10 هەزار کەسشوێن بزر بوون. لە نێوان شەهیدەکاندا 16589 کەس منداڵن کە 115 کەسیان شیرەخۆرە بوون .
قەیرانی قات و قڕی و برسیەتی و سێبەری مەرگ لە غەززە
ئەو ڕاپۆرتە ئاماژەەی داوەتە سەر قەیرانی قات و قڕی لە غەززە و جەختی کرد کە زۆربەی ئەو کەسانەی لە ئەوە خەساریان بەر کەوتووە منداڵانن. بە گوێرەی ئاماری نووسینگەی ڕاگەیاندنی دەوڵەتی غەززە تا ئێستا 36 منداڵ بەهۆی برسیەتییەوە گیانیان لەدەست داوە و 3500 منداڵیش بەهۆی کەمبوونی خۆراکەوە مەترسی مەرگیان لەسەرە. زیاتر لە 17 هەزار منداڵ لە غەززە بێ باوک و دایکن یان لانیکەم یەکێکیان لەدەست داوە. هەروەها 170 ڕۆژنامەڤان شەهید بوون.
کارەسات لە بواری تەندروستی
ئەو ڕاپۆرتە لەسەر ئەوە جەخت دەکات کە لە بواری تەندروستیدا کارەساتێکی گەورە لە غەززە ڕووی داوە. ژمارەی شەهیدانی کادیری دەرمان لە غەززە زیاتر لە 885 شەهیدە و 310 کادریریش لە زیندانەکانی ئیسرائیلن. دامەزراوە تەندروستی و پزشکیەکان بەتواوەتی ڕووخاوە و ژمارەیەکی کەمیان دەتوانن خزمەتگوزاری بکەن.
هەروەها هاتووە کە زیاتر لە 93534 بریندار و نەخۆش لە غەززە هەیە کە نزیک بە سەدا 70ی ئەوان ژن و منداڵ بوون.
درۆیەک بە ناوی ناوچەی ئەمن
هێزەکانی ئیسرائیل بە پەرەپێدانی جەنایەتەکانی خۆی لە دژی هاووڵاتیانی غەززە، بە شێوەی بەردەوام دانیشتووانی ئەو ناوچە شەڕاویان ئاوارە کردووە. ئەوان لە قۆناغە جیاوازەکان، پاگەندەکانی خۆیان لەسەر ڕاگەیاندنی هەندێک ناوچە وەکوو ناوچەی ئەمن دووپات کردووەتەوە و داوایان لە هاووڵاتیانی فەلەستینی لە غەززە کردووە کۆچیان بۆ ئەو ناوچە کردووە، بەڵام ئەو ناوچە لە ماوەی جیاوازدا کەمی کردووە تا ئەوەی کە ئێستا گەییشتووەتە ڕووبەرێک نزیک بە 36 کیلۆمەتری چوارگۆش واتا سەدا 10 ی کۆی ڕووبەری کەرتی غەززە کە بە پێی پاگەندەی زایۆنیستەکان ئەبێ زیاتر لە 1700000 کەس لە ئەو ناوچە نیشتەجێ ببن.
بێ ئاوی چڕ لە ناوچەی کەناراوی غەززە
نووسینگەی مێدیایی دەوڵەتی غەززی ڕایگەیاند کە لە ئەنجامی هێرشەکانی ئیسرائیل هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ژێرخانە ئاوییەکانی ئەو ناوچە زیاتر لە 60 لەسەدی ناوچەی غەززە لە نیعمەتی ئاو بێ بەریە. زایۆنیستەکان هێرشیان کردە سەر زیاتر لە 700 چای ئاو و لەکاریان خستووە. شارەوانی غەززەش ڕایگەیاند کە کاول کردنی ژیرخانە ئاوییەکان و ناوەندە ئاوشیرین کەرەوەکان کە جگە لە نەبوونی وزەی کارەبا بووەتە هۆی ئەوەی کە بەشێکی زۆر لە غەززە ئاوی خواردنەوەی نەبێت.
ئیسرائیل لە هێرشەکانی خۆی بۆ سەر غەززە زیاتر لە 90 هەزار مەتر لە بۆری کێشانی ئاوی ئەو ناوچەیان لەناو بردووە و بووەتە هۆی تینوویەتی بەربڵاوی خەڵک لە شاری غەززە.
لە شەڕ دژی هەواڵنێران تا ئاستی بەربڵاوی ئاوارەیی و ماڵوێرانی
داگیرکەرانی ئیسرائیلی لە ماوەی 325 ڕۆژ کۆمەڵکوژی و جەنایەت لە غەززە زیاتر لە 5 هەزار هاووڵاتی غەززە لەوانە 36 ڕۆژنامەڤانی ناسراو دەستگیر کراون. ئەوان زیاتر لە 2 میلیۆن کەس لە خەڵکی غەززەی ئاوارە کردووە و 199 ناوەندی دەوڵەتی و 122 قوتابخانە و زانکۆ بەتواوەتی کاول کراون و بووەتە هۆی کاولکاری وردی 334 قوتابخانە و زانکۆ.
ئیسرائیلییەکان 110 بیرمەند و مامۆستای زانکۆ و لێکۆڵەری دانیشتووی غەززەیان لەسێدارە داوە.
Your Comment