AP ١٤٠٣ گەلاوێژ ٣١ ١٢:٢٧

گێڕانەوەی پەکەکە لە شەڕی تورکیا لە خاکی هەرێم؛

درۆنەکانی تورکیا لە بەرانبەر تونێلەکانی پەکەکە

درۆنەکانی تورکیا لە بەرانبەر تونێلەکانی پەکەکە

بە وتەی وتەبێژی لقی سەربازی پەکەکە ، ئەو گرووپە کە بەرەوڕووی هێرشی ئاسمانی تونی تورکیا لە هەرێمی کوردستان بووەتەوە، بۆ پارێزەری لە خۆ لە تونێلی بەربلاو کەڵکوەردەگرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سوپای تورکیا لە ئۆپراسیۆنی نوێی هاوینی خۆی لە دژی پەکەکە لە خاکی هەرێم، بەربڵاوترین هێرشەکانی خۆیی دەست پێکردووە. بە گوێرەی نوێترین ڕاپۆرتی دامەزراوەی گرووۆەکانی ئاشتیوانی ئەمریکا، تورکیا لە خاکی هەرێم زیاتر لە 70 بنکە و وێستگەی سەربازی لە خاکی هەرێم کردووەتەوە.

سەردار یەکتاش وتەبێژی لقی سەربازی پەکەکە ناسراو بە هەپەگە لەگەڵ گۆڤاری ئەلمانیتۆری ئەمریکا وتی ئەو گرووپە ئێستا بەرەوڕووی ژمارەیەکی زۆری شەڕکەر و درۆنی هێرشبەر و ناسینەوە لە هەرێم بووەتەوە و پاراستنی گیانی هێزەکانی خۆی، تونێلگەلێکیان لە ناو کێوەکانی کردووەتەوە کە هەندێکیان درێژاییەکانیان چەندین کیلۆمەترە.

یەکتاش پەنا بردن بۆ تونێلەکانی باشترین ستراتیژی پەکەکە هەمبەر بوونی بەربڵاوی جیهازاتی سەربازی پێشکەوتووی دووهەم سوپای بەهێزی ناتۆ لە هەرێم وەسف کرد و وتی ئەو ستراتیژییە توانیویە ڕێژەی خەسارەکان کەم بکاتەوە.

ناوبراو دانی پێدا ناوە کە بەهێزبوونی تەکنۆلۆژیای سەربازی تورکیا توانیویە جووڵەی سەربازی پەکەکە هێواش ببێتەوە و لە هەندێک جاریشدا ڕابگیردرێت.

ناوبراو جەختی کردووە کە پەکەکەش لە بەرانبەر تورکیا دەستەوەستان نییە و تەکنۆلۆژیای شەڕی ئەلکترۆنیک و دژە درۆنی بۆ تێکشکاندنی هێرشەکانی تورکیای هەیە. هەروەها پاگەندەی کردووە کە ئەو گرووپە لە هێرشەکانی خۆیدا توانیویە 18 درۆنی سوپای تورکیا تێکبشکێنێت. یەکتاش هەروەها لە بوونی تەکنۆلۆژیای درۆنی لە بەردەست پەکەکە هەواڵی دا بەڵام وتی کە ناتوانێت وردەکاری زیاتر لە ئەو بارەوە بدات.

بەرپرسی باڵای سەربازی پەکەکە لە هەمان کاتدا جەختی کردووە کە شەڕ ناتوانێت پرسی کوردی تورکیا چارەسەر بکات و ئەو گرووپە لەبەر ئەوەی کە هیچ ئامێرێکی دیکەی بۆ چارەسەری ئەو پرسە نییە، ڕووی کردووەتە بواری سەربازی .

سەردار یەکتاش دروست کردنی ژێرخانی ژێرزەوینیی یەکێک لە دەستکەوتەکانی ئەو گرووپە بۆ بەرەنگار بوونەوەی هێرشەکانی تورکیای لە چیاکانی هەرێم وەسف کرد و وتی: پەکەکە لە ئەو جۆرە ستراتیژییە لە ناوچە کوردنشینەکانی تورکیا کەلکوەرناگرێت. ناوبراو پشت ڕاستی کردەوە کە لە سیستەمی پێچراوی ژێرزەوینی کە لە ئەفغانستان و ئۆکراینا بەکار دێت، ئیلهامی گرتووە.

ناوبراو لە کۆتاییدا جەختی کرد کە ئامانجی پەکەکە لە ئەو تاکتیکە هەوڵ بۆ دابەش کردنی تورکیا نییە و تەنیا لە خۆیەوە لە بەرانبەر هێرشەکانی تورکیا کەڵکوەردەگرێت.

ژێدەر: کوردپرێس

News ID 51324

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha