AP ١٤٠٣ گەلاوێژ ٢٨ ١٠:٤٤

بە جێگر بوون لە سنوورە ڕۆژاواییەکانی کەربەلا؛

ئامادەباشیی تەواوی حەشدی شەعبی بۆ دابینی ئاسایشی ڕێورەسمی ئەربەعین

ئامادەباشیی تەواوی حەشدی شەعبی بۆ دابینی ئاسایشی ڕێورەسمی ئەربەعین

یەکێک لە فەرماندەکانی هێزەکانی حەشدی شەعبی لە جێگیر بوونی بەربڵاو و بێ وێنەی ئەو هێزانە لە سنوورە ڕۆژاواییەکانی پارێزگای کەربەلا بۆ دابینی ئاسایشی زیارەتکارانی ڕێوڕەسمی ئەربەعین هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەعلوومە، سەلاح فازل عیساوی فەرماندەی تیپی 54 ی هێزەکانی حەشدی شەعبی لە پارێزگای ئەنبار جەختی کرد کە ئەو هێزانە بە شێوەیەکی بێ وێنە لە سنوورە ڕۆژاواییەکانی کەربەلا جێگیر بوون.

ناوبراو لە درێژەدا زیادی کرد: هێزەکانی حەشدی شەعبی لە پارێزگای ئەنبار خۆیان بۆ جێبەجێ کردنی گەڵاڵەی ئەمنیەتی هاوپەیوەند بە دابینی ئاسایشی ڕێوڕەسمی ئەربەعین لە پارێزگای کەربەلا ئامادە کردووە.

News ID 51294

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha