AP ١٤٠٣ گەلاوێژ ٢٥ ١٧:٠٧

مێهر ڕاپۆرت دەدات؛

خانمانی کورد پێشەنگی خزمەت بە زیارەتکارانی ئەربەعین/ لە جل دوورین تا نان کردن

خانمانی کورد پێشەنگی خزمەت بە زیارەتکارانی ئەربەعین/ لە جل دوورین تا نان کردن

خانمانی موکبداری شاری کامیاران بە چێ کردنی نانی خۆماڵی لەوانە برساق و جلدووری سەڵەواتی میوانداری لە زیارەتکارانی ئەربەعین دەکەن و لە پێشکەش کردنی خزمەت بە زیارەتکاران پێشەنگن.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، نازناوی میوانداری کوردەکان ئەبێ لە ڕۆژانی پشووی نەورۆز و هاتنی موسافر و گەشتیارەکان ببیسی.

ئەربەعین کە سێ ساڵە ڕەنگ و بۆی لە کوردستان دەرکەوتووە، زیارەتکارانی بەرەوی سنووری باشماخ رەوانە کردووە تا لە ئەو سنوورەەوە لە کەشوهەوایەکی خۆشدا بچنە کەربەلا.

ئەمساڵ سێهەمین ساڵە کە موکبەکان هەڵدەکرێن تا میوانداری لە زیارتکاران بکەن.

لە شاری کامیاران یەکێک لە شارکانی کوردستان کە شوێنی هاتوچۆی زیارەتکارانی ئەربەعینە موکبی سەیدوشوهەدا بە هەوڵی خەڵکی ئەو شارە هەڵکراوە.

قازانەکان لەسەر ئاگر دادەنرێن و چێشتی زیارەتکاران کە لە ئەو موکبەوە تێدەپەڕن دەکوڵێندرێت.

خانمانی کورد پێشەنگی خزمەت بە زیارەتکارانی ئەربەعین/ لە جل دوورین تا نان کردن

کەسێک نییە کە لە ئەو موکبە بێکار بێت و هەر کەسێک و بە شێوەیەک خزمەتی زیارەکاران دەکات.

کەسێک دەفرەکان ئامادە دەکات، کەسێک دیکە سەهۆڵ دەهێنێت و ئاو سارد دەکاتەوە، کەسێکی تر گەسک دەدات.

بۆنی نانی خۆماڵی لە موکبی کامیاران بۆ میوانداری لە زیارەتکاران

لەم نێوانەدا خانمانی کامیارانیش دەست بەکار بوون تا خزمەت بە زیارەتکاران بکەن، هەویری نانی خۆماڵی ئامادە دەکن، بۆنی نانی خۆماڵی و برساق لە حەوشەی موکب بەرز دەبێتەوە، دەنگی سەڵواتی خانمان دەبیسترێت کە هەمووان هەوڵ دەدەن تا خزمەتی زیارەتکاران بکەن.

خانمانی کورد پێشەنگی خزمەت بە زیارەتکارانی ئەربەعین/ لە جل دوورین تا نان کردن

لە ئەولاترەوە دەنگی ئامێری جلدووری دەبیسترێت. هونەری دەستی کچانی کامیارانی کە چەرخەکانیان هێناوەتە نێو موکبەکانەوە تا پێداویستی زیارەتکاران ئەنجام بدەن.

یەکێک لە خانمانی موکبداری شاری کامیاران ڕایگەیاند: میوانداری لە زیارەتکارانی ئیمام حسێن سەوابی مەعنەوی هەیە و کۆمەڵێک لە خانمانی شاری کامیاران بڕیاریان داوە ئەمساڵ بۆ خزمەت لە زیارەتکاران چالاکی بکەن و لە پاڵ ئەوەش فەرهەنگی کوردستان بە زیارەتکاران بناسێنن.

جێگری حەوزەی علمیەی خوشکانی شاری کامیارانیش زیادی کرد: خانمانی خزمەتکاری ئیمام حسێن بە حەزەوە لە ئەو موکبە ئامادەبوون تا خزمەتی زیارەتکاران بکەن.

سەرۆکی ئیدارەی بانگەشەی ئیسلامی شاری کامیاران وتی: موکبی سەیدوشوهەدای شاری کامیاران شەو وڕۆژ ئامادەی پێشوازی، ڕێنوێنی و میوانداری لە زیارەتکارانە.

خوێندنی نوێژی جەماعەت لە موکبی کامیاران

حوجەتولئیسلام مەهدی دێهقان ڕایگەیاند: لە موکبی سەیدوشوهەدای کامیاران نوێژی بە کۆمەڵ بە بەشداری زیارەتکاران و موکبدارەکان دەخوێندرێت.

خانمانی کورد پێشەنگی خزمەت بە زیارەتکارانی ئەربەعین/ لە جل دوورین تا نان کردن

ناوبراو ڕایگەیاند: خوێندنی نوێژ لە موکبەکان لە پرسە گرینگەکانی سەفەری فەرهەنگی ئەربەعینە و ڕۆژانە نوێژی جەماعەت لە ئەو موکبە دەخوێندرێت.

News ID 51262

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha