بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران بە وەکالەت وتی: وەڵامدانەوەی ئێران بۆ تیرۆری شەهید "ئیسماعیل هەنیە" بۆ ڕژێمی زایۆنی گران دەبێت و لە بەرامبەریشدا سوودی بۆ ئاسایشی ناوچەکەیە.
"عەلی باقری" لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی فرانس پرێس زیادی کرد: ڕژێمی زایۆنی لە ئڵستێکدا نییە کە شەڕ لە دژی ئێران دەستپێبکات.
هەروەها جەختی لەوە کردەوە: تێلاڤیڤ هەوڵدەدات گرژی و شەڕ و قەیران لە کەرتی غەززەوە بۆ ناوچەکە بگوازێتەوە.
لەم دواییانەدا دەسەڵاتدارانی ڕژێمی زایۆنی، بە هۆی ترسی ئەگەری هێرشی ئێران و میحوەری خۆڕاگری لە بەرامبەر ئەم ڕژیمە لە کاردانەوە بە کردەوە تیرۆریستییەکانی تەلئەبیب، بانگەشەی ئەوەیان کردووە کە ئەگەر پێویست بکات هێرشی خۆپارێزی دەستپێدەکەن.
Your Comment